fbpx
Shadow Shadow

تڕەمپ و بایدن لە قۆناغێکى نوێ و مەترسیدارى ململانێدان

08:46 پێنج شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى خیانه‌ت دژى نه‌یاره‌ سیاسییه‌كانى، كار بۆ دوورخستنه‌وه‌ى دۆناڵد تڕه‌مپ دەکەن، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش ده‌ڵیت، تڕه‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئۆکرانیادا به‌كارى ناڕه‌وا تێوه‌گلاوه‌ و ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.

,

هه‌فته‌ى ڕابردوو، دۆناڵد تڕه‌مپ په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ى ئه‌نجامدا، پاش ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا کەوتە گومانەوە کە پلان بۆ زیانگه‌یاندن به ‌نه‌یارێكى سیاسى تڕه‌مپ داڕێژرابێت، بارودۆخه‌كه‌ ئاڵۆز بوه‌ و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانى ئه‌مریكا سه‌رقاڵى ده‌ستپێكردنى لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ ڕوداوه‌كه‌.

,

لاى خۆشیەوە حیزبى دیموكراتى ئه‌مریكا، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌نێوان تڕه‌مپ و سه‌رۆكى ئۆكرانیا دەکات.

,

بەڵام تڕه‌مپ ڕه‌تیكرده‌وه‌ هیچ كرده‌وه‌یه‌كى خراپى ئه‌نجامدابێت، به‌ڵام دانیشى به‌وه‌دا ناوه‌ له‌میانى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئۆكرانیادا ناوى جۆ بایدن هاتووە، كه‌ پێده‌چێت ببێته‌ ڕكابه‌رێكى سه‌ره‌كى له ‌هه‌ڵبژاردنى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تى ئەمریکا.

,

به‌گوێره‌ى زانیارى چه‌ند میدیایه‌كى ئه‌مریكیش، به‌رپرسانى باڵاى كۆشكى سپى نیگه‌رانن له‌وه‌ى ڕۆدى جۆلیان، پارێزه‌رى تڕه‌مپ له‌ په‌ناوه‌ كه‌وتبێته‌ جوڵاندنى چه‌ند سیاسییه‌كى تایبه‌تى ئۆكرانیا، به ‌مه‌به‌ستى زیانگه‌یاندن به ‌جۆ بایدن.

,

دواى ئه‌وه‌ى حیزبه‌كه‌شى فه‌رمانى پێده‌كات، نانسى پلۆسى سه‌رۆكى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “لێپرسینه‌وه‌ له ‌سه‌رۆكى ئه‌مریكا پێویسته”.

,

له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ جۆ بایدن ڕایگه‌یاندووه‌، دوورخستنه‌وه‌ى تڕه‌مپ ده‌بێته‌ كاره‌سات، به‌ڵام كاره‌سات بۆ ئه‌وه‌ى كه ‌هۆكارى ئه‌و بابه‌ته‌یه‌.

,

پێده‌چێت له ‌هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2020ى سه‌رۆكى ئه‌مریكادا، جۆبایدن باشترین چانسى هه‌بێت بۆ كێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ دۆناڵد تڕه‌مپدا.

,

دیموكراتیه‌كان بۆ پرسى لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌تڕه‌مپ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ پاڵپشتیان ده‌بێت، ده‌توانن زیاتر له‌ 145 ده‌نگ له‌ كۆى 235 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن.

,

 

,

هۆكارى سه‌هه‌ڵدانى ناكۆكییه‌كان چین؟

بەگوێرەى میدیا ئەمریکییەکان، هه‌فته‌ى ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له‌برپرسانى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا سكاڵایان گه‌یاندووه‌ته‌ ده‌زگاى چاودێرى حكومه‌ت، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فونى تڕه‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى بیانییدا، دواتر ئاشكرا بوه‌ سه‌رۆكه‌ بیانییه‌كه‌ فلۆدیمیر زیلینسیكى سه‌رۆكى ئۆكرانیایه، کۆنگرێسمانەکانیش لە سەرخەتن‌.

,

لێكۆڵه‌رى گشتى هه‌واڵگریش سكاڵاكه‌ى بەپه‌له‌ ناوبردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ بڕواى به‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى هه‌بوه‌، به‌ڵام كۆشكى سپى و وه‌زاره‌تى داد ڕه‌تیانكردەوه‌ هیچ شتێك له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ئاشكرا بكه‌ن.

,

 

,

وه‌ڵامى تڕه‌مپ چییه؟

له‌ تویتێكدا تڕه‌مپ ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ هێشتا گوێیان بۆ تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ نه‌گرتوه‌، نازانن چی تێدایە به‌ڵام ئه‌ویان كردووه‌ته‌ ئامانج.

,

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دیموکراتەکان بەپاساوى بێ بایەخ هەوڵى ڕوخاندن و لاواز کردنى دەدەن.

,

تڕه‌مپ به‌ڵینیشى داوه‌، سه‌رجه‌م تۆمار ده‌نگییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئۆكرانیادا بڵاو بكاته‌وه‌.

,

 

لاى خۆشییەوە لە نوێترین کاردانەوەدا، جۆ بایدن ئاماژەى بەوەکردووە، تڕەمپ تەنها ئاسایشى نەتەوەیی نەخستوەتە مەترسییەوە بەڵکو بەڵکو هێرشیشی کردووەتەسەر سەربەخۆیی وەزارەتى دادى ئەمریکا.

,

بایدن ئەوەشى ڕاگەیاندووە: “تڕەمپ سیاسەتى کەسی خستوەتە سەروى ئاسایشى نشتیمانییەوە، بەوەى لەگەڵ سەرۆکى وڵاتێکى بیانى پلانى دژ بە کاندیدێکى سەرۆکایەتى کە کێبڕکێی دەکات داڕشتوە”.

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل