Shadow Shadow

تڕەمپ لە ٪10 باج دەخاتە سەر بەرھەمەکانی چین

09:01 هه‌ینی 02 ئاب 2019
article image

ناس کورد

سەرۆکی ئەمریکا  ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە وڵاتەکەی لە ٪10 باج دەخاتە سەر بەرھەمەکانی چین.

.

شەوی ڕابردوو 1ی ئابی 2019، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، چەند تویتێکی لەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتەکەی و چین بڵاوکردەوە.

.

ترەمپ نووسیویەتی “شاندی ئەمریکا لە چین گەڕاونەتەوە،  بەر لە سێ مانگ ھیوای زۆریان ھەبووە بە دانوستان لەگەڵ ناوەندەکانی بازرگانی چین ، بەداخەوە چین پێش واژووکردن دووبارە بڕیاریداوە دانوستان لەسەر رێککەوتنەکە بکات، لەماوەیەکی کورتدا چین لەسەر کڕینی بەرھەمەکانی کشتوکاڵی ئەمریکا رێککەوت بەڵام ئەمەی ئەنجام نەدا.”

.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، واشنتن بەڕێژەی 10% باجی سەر کاڵاکانی چین زیاددەکات، لەوانەیە لە هەندێک بارودۆخدا ئەو باجانە هەڵبگرین، بۆیە بە 10% دەستپێدەکەین و چاوەڕوان دەبن، ئەگەر هەیە لە هەندێک باردا بگەنە 25%.

.

لە مانگی ئاداری ساڵی رابردووەوە، جەنگی بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و چین دەستیپێکردووە و باجی گومرکی زیاتر دەخەنە سەر بەرھەمەکانی یەکتر.

.تڕەمپ لە ٪10 باج دەخاتە سەر بەرھەمەکانی چین

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل