fbpx
Shadow Shadow

نەخشە نوێیەکەى لە تویتێکدا ڕاگەیاند

ترەمپ وردەکاری ڕێککەوتنی سەدەی ڕاگەیاند کە “دوا هەلە بۆ فەلەستینییەکان”

21:42 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی دوو دەوڵەت بۆ فەلەستین و ئیسرائیل دەکات و قودسیش دەکاتە پایتەختی ئیسرائیل، هاوکات بەگوێرەی پڕۆژەکەی، فەڵەستینییەکان دەبنە خاوەنی دەوڵەت و ئەمریکاش هاوکارییان دەکات بۆ بنیادنانی دەوڵەتەکە.

،

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لەکۆشکی سپی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا کۆبونەوەیەکی مێژویی ئەنجامدرا و تیایدا تڕەمپ ناوەڕۆکی پڕۆژەی “گرێبەستی سەدە”ی ئاشکراکرد و بەشێوەیەکی زۆر باش باسی پڕۆژەکەی کرد کە بەوتەی ئەو دەبێتە هۆی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین.

،

دۆناڵد ترەمپ لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ ئیسرائیل هەنگاوێکی گرنگ دەنێت بۆ ئاشتی و لە ئێستاشدا ئیسرائیل بووەتە ناوەندی دیموکراسی و کلتوری جیهان، بەڵام فەڵەستین کەوتووەتە ناو چەقی تیرۆرستەکان و ئەو شوێنانەی کە پەرە بە تیرۆر دەدرێت لێی، بۆیە ئێمە بەدوای ڕێگایەکی باش گەڕاین بۆ ئەوەی ململانێکانی فەڵەستین و ئیسرائیل چارەسەر بکەین”.

،

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی “ماوەیەکی دورودرێژە بۆ گەیشتن بەم قۆناغە سەرقاڵین و پێشتریش لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین کۆبومەتەوە و هەوڵی دۆزینەوەی باشترین ریگەمان داوە بۆ چارەسەری کیشەکان و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش بەڵێنی داوە کە کار بکات بۆ دروستکردنی ئاشتی و ئیمەش پێمانە وایە گەلانی فەلەستین و ئیسرائیل شایستەی ئاشتی و ژیانیکی باشترن”.

،

دەربارەی ناوەرۆکی پڕۆژەکە تڕەمپ وتی: “پڕۆژەکەی ئێمە بۆ ئاشتی 80 لاپەڕەیە و بەوردی هەوڵی چارەسەری تەکتیکی کیشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دراوە و لەو پڕۆژەیەشدا هەردووکیان براوەن بۆ ئەوەی ئاشتیان دەست بکەوێت و ئاسایشیان بۆ دابین بکرێت، چونکە بەپێی پڕۆژەکە ئیسرائیل دەوڵەتیکی دەبێت کە پایتەختەکەی قودس (ئۆرشەلیم)ە کە دەبێتە پایتەختیکی دابەش نەکراو، هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی ئیسرائیلیش دەوڵەتیک بۆ فەڵەستینییەکان دروست دەکەین و پایتەختەکەشی قودسی ڕۆژهەڵات دەبێت”.

،

تڕەمپ باسی لەوەشکرد: “کار دەکەین بۆ دروستکردنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستین بۆ ئەوەی هەرکاتێک گونجاو بێت دەوڵەتیان بۆ دروست بکەین، ئەویش ئەو کاتەیە کە تیرۆرستان لەناوبرا، ئەگەر فەلەستینیش ڕازی بێت بەو پێشنیازە ئەوا یەک ملیۆن هەلی کار بۆ فەلستینییەکان دابین دەکەین و ئابوریان بەهێز دەکەین و بەبەهای 50 ملیار دۆلاریش لە فەڵەستین وەبەرهێنان دەکەین و وا دەکەین لەمەودوا فەڵەستینییەکان پشت بەخۆیان ببەبەستن و لەسەر پێی خۆیان بوەستن و ئێمەش یارمەتیان دەدەین، ئیتر پێویستیان بە ڕیکخراوە مرۆیییەکان نەمێنێت”.

،

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا هێمای بۆ ئەوە کرد: “من بۆ ئەوە هەڵنەبژێردراوم کە کارە قورسەکان نەکەم و خۆمیان لێبدزمەوە، بەڵکو هەموو کارێکم کرد بۆ ئەوەی پشتی ئیسرائیلمان گرت و زۆر کاری باشمان بۆ کرد، ئەم ریککەوتنەش بۆ فەلەستینییەکان باشترین دەرفەتی مێژوییە بۆ ئەوان و دەمانەوێت بیانکەینە دەوڵەت و ئەمەش دواین دەرفەتە بۆ ئەوان و ڕەنگە هەرگیز دەرفەتی وایان پێنەدرێتەوە و دەمانەوێت ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل پارێزراو بێت و ئێمە ڕێگە نادەین ئاسایشی ئیسرائیل بکەوێتە مەترسییەوە و ڕێگا بە تەقینەوە و کاری تێکدەرانە نادەین”.

،

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد: “بە مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستینم وت کە لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا هەموو دەرفەتێکیان هەیە بۆ ئەوەی دەوڵەت ڕابگەیەنن و لەگەڵ ئیسرائیل گفتوگۆ بکەن و ئەگەر ئێوە بتانەوێت ئێمە و چەندین وڵاتی دیکە لەگەڵتان دەبین و یارمەتیتان دەدەین و ئەگەر سەرۆکی فەلەستین ڕازی بێت بەم پڕۆژەیە ئەوا ئێمە هەموو هاوکارییەکاکیان دەکەین”.

،

لەکۆتایی وتەکانیدا تڕەمپ سوپاسی عومان و بەحرەین و ئیماراتیشی کرد بۆ ئەوەی کە یارمەتییان داون لە پێشکەشکردنی ئەو پڕۆژەیە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل