fbpx
Shadow Shadow

تڕەمپ بۆ ئەردۆگان: کڕینی سیستمی ئێس 400 کێشەیە

12:10 شه‌ممه‌ 29 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

سەرۆکی ئەمریکا بە هاوتا تورکیەکەی ڕاگەیاند، گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگری ئێس 400ی ڕووسی لەلایەن ئەنقەرەوە کێشەیە.

.

دۆناڵد ترەمپ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی G20 لە ژاپۆن، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کۆبووە و جەختی لەوە کردەوە، واشنتۆن ناکۆکە لەگەڵ ئەو گرێبەستەی ئەنقەرە کە لەگەڵ ڕووسیا ئەنجامیداوە بۆ کڕینی سیستمی بەرگری ئێس 400.

.

تڕەمپ وتیشی، لەم گرێبەستەدا تورکیا سەرپێچی کردووە، چونکە دواجار ئەنقەرەش دەبێتە هاوبەشی ڕووسیا دژی فرۆکەی ئێف 35ی ئەمریکی.

.

خەجتی لەوەشکردەوە، ئەو کارەی تورکیا کێشەیە و گومانی تێدا نییە کە باش نییە، لە بەرامبەردا ئەوەشی بە ئەردۆگان وت کە تورکیا دۆستی ئه‌مریكایه ‌وهاوبه‌شێكی گه‌وره‌ی بازرگانییانه ‌و ئەوەش گەورەتر دەکەن.

.

تڕەمپ ڕەخنەی لە کابینەکەی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گرت بەوەی ڕێگر بووە لە فرۆشتنی سیستمی بەرگری پاتریۆت بە تورکیا و هەر ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی تورکیا بیر لە کڕینی ئێس 400 بکاتەوە.

.

هاوکات دوێنێ هەینی 28ی حوزەیرانی 2019 له‌ په‌راوێزی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G20  له‌ ناوه‌ندی پێشانگای ئۆساكای ژاپۆن، سه‌رۆک کۆماری توركیا و سه‌رۆكی رووسیا كۆبوونه‌وه‌، تیایدا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ڕه‌وانه‌كردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی مووشه‌كی ئێس400 وە وتی، “وازمان لە سیستەمی ئیس 400 نەهێناوە”.

.

ئەمریکا بڕیاریداوە ئەگەر تورکیا ئەو سیستمە بەرگرییەی ڕووسیا بکڕێت، سزای بەسەردا بسەپێنێت، بەوپێیەی سیستمەکە دەبێتە مەترسی لەسەر فرۆکەکانی ئێف 35ی ئەمریکا و دەتوانێت دەستی بگات بە زانیارییە نهێنییەکانی.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل