fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ بڕیارێکى نوێی دژى ئێران دەرکرد

08:35 هه‌ینی 27 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ فەرمانیکرد بە ڕێگریکردن لە گەورە بەرپرسانى ئێران و خانەوادەکانیان بۆ چوونە ئەمریکا.

.

مایۆک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند “بەرپرسانى ئێران  و ئەندامانى خانەوادەکانیان بەدرێژایی چەندین ساڵە بە ئازادى دێنە ئەمریکا و گەشت دەکەن، ئەمریکاش هەلى گەورەى پێداون لە بوارى فێرکردن و ڕۆشنبیریدا”.

.

وتیشى “ترەمپ فەرمانێکى سەرۆکایەتى دەرکردووە بۆ ڕێگریکردن لە گەورە بەرپرسانى ئێران و خانەوادەکانیان بۆ چوونە ناو ئەمریکاوە”.

.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمریکا لە ئێستادا کۆت و بەندى خستووەتە سەر جموجۆڵەکانى حەسەن ڕۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران و محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى کۆمەڵگەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل