Shadow Shadow

تڕەمپ بالێۆزی بەریتانیای لە وڵاتەکەی بە دەرکردندا

18:21 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

بالێۆزى به‌ریتانیا له‌واشنتۆن, ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌ و ڕایگەیاند: ئەو بارودۆخەی دروستبووە وادەخوازێت دەستلەکاربکێشێتەوە.

.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10ى ته‌مموزى 2019،  وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ئاشكراى كرد، كیم دارۆش باڵیوزى وڵاته‌كه‌یان له‌ئه‌مریكا، نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش كردووه‌.

.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، له‌سه‌ر زارى ئه‌و بالێۆزه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، دارۆش ده‌یه‌وێت سنورێك بۆ ئه‌و گومانانه‌ كه‌ له‌باره‌ى چاره‌نوسى له‌پۆسته‌كه‌یدا ده‌وروژێنرین دابنێت و ده‌ستله‌كاربكێشته‌وه‌.

.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا دووشه‌ممه‌ى ڕابردوو،  ڕایگه‌یاند هیچ مامەڵەیەک لەگەڵ ئەو باڵیۆزە ناکەن، ئەوەش بەهۆی ئاشکرابوونی چەند ئیمەیڵێکی نهێنی کە لەسەر کابینەکەی تڕەمپ ڕەوانەی لەندەنی کردوون.

.

باڵیۆزه‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ى به‌ریتانیا له‌واشنتۆن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌:” هه‌رچه‌نده‌ كۆتایى ئه‌م ساڵ ماوه‌ى مانه‌وه‌م له‌پۆسته‌كه‌م ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام به‌م دۆخه‌ ئه‌سته‌مه‌ بتوانم وه‌كو ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت كاره‌كانم ڕابپه‌ڕینم، له‌وباوه‌ڕدام باشتروایه‌ له‌م بارودۆخه‌دا باڵیۆزێكى نوێ بخرێته‌ شوێنه‌كه‌م.”

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل