fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

تڕەمپ: ئەگەر بە قسەی جۆن بۆڵتنم بکردایە دەبو ئێستا لە جەنگی جیهانی شەشەمدا بوینایه‌

10:41 پێنج شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

سەرۆکی ئەمریکا گاڵتە بە ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت “بۆڵتن دەیەوێت کۆمەڵێک شت لەسەر من باس بکات کە نهێنین”.

.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند :”ئەو کاتەی جۆن بۆڵتنم کرد بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، بۆڵتن دەپاڕایەوە لێم کە ئەو پۆستەی بدەمێ هەروەها بەرپرسانی ئیدارەکەشم تکایان لێکردم کە بۆڵتن نەکەمە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، بەڵام سەرەڕای ئەو تکایانە من ئەوم کردە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بەڵام ئەو کارەی کە من کردم هەڵە بو بۆیە دواتر پەشیمان بومەوە و لە پۆستەکەی دورم خستەوە”.

.

دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەی بەوەکرد: “ئەو کاتەی جۆن بۆڵتن لەو پۆستەدا بو کۆمەڵێک ئامۆژگاری دەکردم و بڕیاری وای دەدا ئەگەر بەگوێی ئەوم بکردایە ئێستا ئەمریکا لە جەنگی جیهانی شەشەمدا بوو و زۆرینەی وڵاتانیش تێوەدەگلان”.

.

ترەمپ، باسی لەوەشکرد: “لە ئێستادا جۆن بۆڵتن دەیەوێت کتێبێک لەسەر من بنووسێت کە زانیاری هەستیاری تێدایە، نهێنین و نابێت بوترێن و منیش ئەوە قبوڵ ناکەم”.

.

ئەو وتانەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە جۆن بۆڵتن بەنیازە کتێبەکەی لەسەر دۆناڵد ترەمپ بڵاوبکاتەوە کە هەندێ نهێنی لەسەر پەیوەندی ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا تێدایە کە دادگایکردن و لێپرسینەوەی ترەمپی لەلایەن دیموكراتەکانی وڵات بەدواوە هات.

.

کتێبەکەی بۆڵتن لە 528 لاپەڕە پێکهاتووە و بەناوی “The Room Where It Happened: A White House Memoir”ـە. بڕیارە لە 17ـی ئازاری ئەمساڵ بڵاوببێتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل