fbpx
Shadow Shadow

توێژینەوەیەک: چەند بیرۆکەیەک لەسەر دابەزینی کێشی لەش کە لەناو خەڵکدا باون هەڵەن

20:31 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەی ماڵپەڕی “ساوتس ماگ” ڕۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین زانیاری هەڵە و نادروست بڵاودەکرێتەوە لەبارەی چۆنیەتى دابەزینی کێشی لەش بێ ئەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە وردی لە ڕاست و دروستی ئەو زانیارییانە بکۆڵنەوە.

,

ماڵپەرەکە کە لە بوارى تەندروستى و هونەرى کار دەکات، ژمارەیەک بیرۆکەی خستوەتەڕو بە هەڵە ناوى بردوون لەبارەى دابەزاندنى کێشەوە.

,

“خواردنی تەواوکەرە خۆراکییەکان کێشی لەش دادەبەزێنت”  

بەگوێرەی توێژینەوە پزیشکییەکان، خواردنە تەواوکارییەکان، کاریگەری لەسەر دابەزینی کێشی لەش زۆر کەمە لە هەمانکاتیشدا خواردنی بەبێ ئەنجامدانی وەرزش کارلێکی نەرێنی دەبێت لەسەر جەستەی مرۆڤ.

,

“نەخواردنی ئەو بابەتانەی کە کاربۆهیدراتیان تێدایە”

توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە، ئەو خواردەمەنیانەی کە کاربۆهیدراتیان تێدایە، زۆر گرنگن بۆ جەستەی مرۆڤ و نابێت فەرامۆشبکرێن، دەبێت بەشێک بن لە بەرنامەی خۆراکی مرۆڤ.

,

“ئەنجامدانی وەرزش بە گەدەی خاڵییەوە”

ئەنجامدانی وەرزش بە گەدەی خاڵی، جەستەی مرۆڤ دووچاری فشارێکی گەورە دەکاتەوە، ئەو بیرۆکەیەش کە دەڵێت “ئەو کارە سوودی هەیە بۆ لەناوبردنی چەورییە زیانبەخشەکان لەڕێگەی ئارەقکردنەوە” دوورە لە ڕاستییەوە.

,

“خواردنەوە گازییە دایتەکان”

خواردنەوە گازیە دایتەکان بەهیچ شێوەیەک بوونییان نییە، بەڵکو ئەو خواردنەوانەی کە بە دایت لە قەڵەم دەدرێن، لەڕاستیدا ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە ئەوەش بۆ ئەوەی تامەکەی زیاتر سەرنجڕاکێشبێت.

,

“زیادەڕەوی لە خواردنەوەی ئاو”

ئاو کاریگەری باشی هەیە لە ڕزگاربوونی جەستە لە ژەهرەکانی ناو خوێن، بەڵام زۆر خواردنەی ئاو کارناکاتە سەر سوتاندنی کالۆری، ئاو دەبێت پێش دەستپێکردن بە خواردنی ژەمەکان بخورێتەوە بۆ ئەوەی گەدە هەست بە تێربوون بکات، زیاتر ئارەزوی خواردنت نەبێت.

,

 “مەترسی خواردنی چەوری”

بەگوێرەی توێژینەوەکان خواردنی چەوری هۆکار نییە بۆ زیادبوونی کێشی لەش، بەڵکو خواردنی چەوری لەگەڵ ئەو خواردەمەنیانەی کە پڕن لە کاربۆهیدرات کاریگەری خراپیان دەبێت لەسەر زیادبوونی کێشی لەش.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل