fbpx
Shadow Shadow

توێژینەوەیەک هۆشدارى دەدات: هەڵگرتنى هەندێک خواردن لە بەفرگردا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت

15:47 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژانە هەر یەکێک لە ئێمە چەندین جۆری خواردەمەنی دەکەینە ناو بەفرگر و سەلاجەوە بۆ ئەوەی خراپ نەبن، بەڵام نازانین خواردەمەنیەکان هەر یەکێکیان دەکرێت بۆ ماوەیەک لە بەفرگر و سەلاجەدا بمێننەوە و ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر بێت خراپ دەبێت و بۆ خواردن نابێت.

.

بەگوێرەی توێژینەوەکان توانای مانەوەی خواردەمەنییەکان بەگوێرەی جۆرەکەی دەگۆڕدرێت و لە خواردەمەنییەکەوە بۆ یەکێکی دیکە جیاوازە.

.

بەگوێرەی توێژینەوەکان قیمە یەکێکە لەو خواردنانەی کە زۆر بە خێرایی تێکدەچێت، کە ئەویش بۆ ماوەی 18 کاتژمێرە لە پلەی گەرمی چوار پلە ژێر سفری سیلیزیدا و لە پاش ئەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

.

هاوکات، هێلکە سێ تا چوار هەفتە لە پلەی گەرمی سێ تا چوار پلە ژێر سفری سیلیزی دەتوانێت بمێنێتەوە، بەڵام لەو ماوەیە زیاتر بمێنێتەوە تێکدەچێت، هەروەها مریشک حەوت تا 12 مانگ لە 18 پلەی ژێر سفری سیلیزیدا دەمێنێتەوە و دوای ئەوە تێکدەچێت.

.

هەروەها ماسی بۆ ماوەی سێ مانگ لە پلەی گەرمی 18 پلەی ژێر سفری سیلیزیدا دەمێنێتەوە و هەمبەرگریش بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەمان پلەی گەرمیدا دەمێنێتەوە و دواتر تێکدەچن.

.

هاوکات دۆ بۆ ماوەی سێ مانگ لە یەک پلە تا پێنج پلەی سیلیزیدا و کەرە بۆ ماوەی یەک ساڵ لە پلەی گەرمی ژێر سفری سیلیزی و شیر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە پلەیەکی مامناوەندا دەمێننەوە و دوای ئەو ماوە دیاریکراوە خواردنیان زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل