ناس کورد-
چەند توێژینەوەیەکى وڵاتی بەڕیتانیا دەریانخستوە کە منداڵان لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە بە ماڵپەڕە “سێکسییەکان” ئاشنا دەبن و ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەرچەندە سێ لەسەر چواری دایکان و باوکان وادەزانن منداڵەکانیان دوورن لەو ماڵپەڕانە، بەڵام زیاد لە نیوەیان سەیری ئەو ماڵپەڕانە دەکەن.
,
سەیرکردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان لەنێو گەنجان و مێردمنداڵاندا لە هەموو جیهان، بوەتە دیاردەیەکی بڵاو و ئەو ماڵپەڕانە لەڕووی سەردانیکردنەوە لە لیستی پێشەوەی ماڵپەڕە جۆراوجۆرەکاندان و بەرهەمهێنانی فیلمە سێکسییەکانیش بوەتە بازراگانیکردنێکی گەورە.
,
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەنجومەنی ڕیزبەندیکردنی فیلم لە بەڕیتانیا، سەیرکردنی فیلمە سێکسییەکان لە نێو مێردمنداڵاندا زۆر زیادیکردووە و هەرچەندە سێ لەسەر چواری دایکان و باوکان وابیردەکەنەوە کە منداڵەکانیان سەیری ئەو فیلمانە ناکەن، بەڵام لەڕاستیدا نیوە زیاتری مێردمنداڵەکان سەیری ئەو فیلمانە دەکەن.
,
ئەو لێکۆڵینەوانە ئەوەیان دەرخستووە، کە بەگشتی منداڵان لە دوای تەمەنی حەوت ساڵییەوە بە سەیرکردنی ئەو فیلمانە ئاشنا دەبن و سەیریان دەکەن.
,
سەیرکردنی ئەو فیلمانە زۆر دەبێتە هپۆی ئالودەبوونی ئەو کەسانە و لەوبارەیەوە ئەو ئەنجومەنە بەڕیتانییە پرسیاری لە 40 کەس کردووە کە بە “پۆڕۆنۆگرافی” و فیلمە سێکسییەکان ئاشنان، سەرجەم ئەو کەسانە دانیان بەوەداناوە کە ئاڵودەی سەیرکردنی ئەو فیلمانە بوون.
,
زۆر سەیرکردنی ئەو ماڵپەڕانە وای لە کاربەدەستانی بەڕیتانیا کردووە، پلانێک دابنێن، کە کردنەوەی ماڵپەڕەکان بەگویرەی تەمەن بێت و کەسانی منداڵ نەتوانن ئەو ماڵپەڕانە بکەنەوە و سانسۆری بکەن.
,
,