fbpx
Shadow Shadow

توێژینەوەیەک: مرۆڤ دوای مردنی ئاگای لە دەوروپشتی خۆی هەیە و دەزانێت چی ڕوودەدات

16:49 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە هەموو سەردەمەکاندا، خەڵکی زۆر گرنگییان بەوەداوە کە ئایا دوای مردن چی ڕوودەدات، زۆرکەس پێیوایە کە ژیانێکی تر لەدوای مردن هەیە، بەڵام ئەوەى کە خەڵک زۆر لێی ترساوە بریتییە لە تاریکی و گۆڕ.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە لە پێگەی”ئیف بی ڕی”ى ڕوسی دانراوە، زاناکان بۆیان دەرکەوتووە مرۆڤ کاتێک دەمرێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەئاگایە لە ڕووداوەکانی دەوروپشتی، شتەکان دەبینێت و گوێشی لێدەبێت.

.

لە ڕاپۆرتەکەدا، پشت بە توێژینەوەیەکی ئەمریکی بەستراوە کە لەلایەن چەند زانایەکەوە لە سەنتەری “لانگۆن” لە زانکۆی نیویۆرک ئەنجامدراوە و جەختکراوەتەوە لەوەى “مردن کۆتایی نییە”.

لە توێژینەوەکەدا، زاناکانی زانکۆی نیویۆرک توێژینەوەیان لەسەر ئەو کەسانە کردووە کە دوای چوونەتە حاڵەتی بێهۆشیی یان مردنی سەرجێگە و دواتر گەڕاونەتەوە بۆ ژیان، بۆیان دەرکەوتووە کە “ئەو بۆچوونانەى کە ئاماژە بە ترس دەکەن  دەرباری ئەو گۆڕانانەی کە بەسەر جەستە و بیروهۆشی مرۆڤدا دێت دوورن لە ڕاستیەوە، هیچ پاساوێکیش بۆ ترس نییە لەو حاڵەتە”.

.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، دوای  لەکارکەوتنی دڵ ، مێشکی مرۆڤ بۆ ماوەی 10 خولەک بەردەوام دەبێت لە کار، بەڵام  دوای 15 خولەک، ژمارەی خانە مردووەکانی مێشک ڕوو لە زیادبوون دەکەن ، ئەوەش وادەکات  کارابوونەوەی مێشک ئەستم بێت، بەڵام زانایانی سەنتەری “لانگۆن” ئەوە بیرۆکەیە ڕەتدەکەنەوە و دەڵین ڕاست نییە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، مێشکی مرۆڤ ماوەیەکی زیاتر کارا دەبێت لە دوای مردنی مرۆڤ، پەیتا پەیتا بەرەو لە کارکەوتن دەڕوات، ئەوەش پێچەوانەی ئەو بۆچوونانەیە کە دەوترێت مێشک لە کاتی مردن پێش هەموو بەشەکانی دیکەی جەستە لە کاردەکەوێت.

.

بەپێی توێژینەوەکە، مێشک چەند کاتژمێرێک بە کارایی دەمێنێتەوە، مردووەکەش بەئاگا دەبێت لەوانەی ڕوودەدەن، بەڵام ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک ئاماژە بەوە بکات.

زانایان دەڵێن، چەند کاتژمێریک پاش مردنی مێشکی مرۆڤ، مردووەکە هەست بەوە دەکات  کە لە ناو جەستەی خۆیدا زیندانی کراوە و بەئاگایە لە هەموو ڕووداوەکانی ساتی مردنی، ئەمەش بەڵگەیە کە مێشک ڕاستەوخۆ نامرێت.

.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەشێک لە مێشکی مرۆڤ هەیە  کە تایبەتە بە یادوەرییەکان، ئەو بەشەش دوا ئەندامە لە مێشکی مرۆڤ کە توشی مردن دەبێت، ئەو کەسانەى کە لە دوای چوونە ناو بێهۆشییەوە (کۆما) گەڕاونەتەوە و دواتر ئاماژەیان بەوەکردووە کە شریتی  ڕووداوەکانی ڕابردووی  ژیانیان هاتووەتە بەرچاویان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل