fbpx
Shadow Shadow

توێژینەوەیەک: كه‌مبوونەوەى مووچه‌ و پاداشت جه‌ڵته‌ زیاد دەکات

20:55 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

به‌پێى ئه‌نجانى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن تیمێكى نه‌خۆشخانه‌ى بریگام له‌ ویلایه‌تى ماساچۆس و كۆلێژى پزیشكى هارڤاردى ئه‌مریكاوه‌ ئاماده‌ كراوه‌ دەریخستوە، زۆرى مووچه‌ و پاداشت فه‌رمانبه‌ران له ‌جه‌ڵته‌ى دڵ و ده‌ماغ ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها تێبینى ئه‌وه‌ش كراوه‌ ئه‌وانه‌ى مووچه‌ و پاداشته‌كانیان زیاد ده‌كات به ڕرێژه‌ى 15% كه‌متر له‌نێویاندا جه‌ڵته‌ ڕوده‌دات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ مووچه‌كانیان كه‌مه‌ و پاداشتیش كه‌متر ده‌یانگرێته‌وه‌ به ‌ڕێژه‌ى 20% مه‌ترسى ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى جه‌ڵته‌ى دڵ و مێشیكان زیاترە.

,

تیمى توێژه‌رانى بریگام ده‌ڵێن: “به‌هۆى ئه‌و ئاكامه‌ى كه‌ له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌ده‌ستهاتون،‌ واى‌ له ‌پزیشكه‌كان کردووە له‌كاتى پشكنینى نه‌خۆشییه‌كانى دڵدا زیاتر گرنگى به‌ لایه‌نى مادى كه‌سه‌كه‌ بده‌ن”.

,

ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یل كه‌ ڕاپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وە كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌ده‌گمه‌ن توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى مووچه‌ به‌نه‌خۆشییه‌كانى دڵه‌وه‌ كراوه‌ له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا، به‌ڵام ئه‌وانه‌شى باسیان له‌وه‌ كردووه‌ گه‌یشتون به‌ ئه‌نجامێك كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ى داهات و مووچه‌ كاریگه‌رى خراپیان دەبێت بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كان دڵ و ده‌ماره‌كان.

,

ستیڤن وانگ كه ‌خۆێندكارى پزیشكییه‌ له‌ ئه‌مریكا و به‌شدارى توێژینه‌وه‌كه‌ى كردووه‌، ئاماژەى بەوەکردووە: “خه‌ڵكى پێیانوایه‌ ئه‌وانه‌ى داهاتیان زۆر و مووچه‌ى باشیان هه‌یه،‌ هه‌مو كات ده‌چنه‌ هۆڵه‌ گرانبه‌هاكانى وه‌رزش كردن و باشترین خواردن له‌چاو ئه‌وانى تردا ده‌خۆن “.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل