fbpx
Shadow Shadow

توێژینەوەیەک: دەتواندرێت لەبرى سەگ بۆ دۆزینەوەی تەقەمەنی هەنگ بەکاربهێندرێت

17:48 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

توێژینەوەیەک دەرى خستووە، دەتواندرێت بۆ لەمەودوا بۆ دۆزینەوەی مین، بۆمب و تەقەمەنییەکان، هەنگ لە بری سەگ بەکاربهێندرێت.

,

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی زانکۆی سانت ئاندرۆزی ئەمریکی، کە لەلایەن ڕۆس جیلاندرز، زانای بواری کیمیا ئەنجامدراوە، جەختلەوەکراوەتەوە لە ئێستادا بەشێوەیەکی پڕاکتیکی کار دەکرێت بۆ بەکارهێنانی هەنگ لە دۆزینەوەی تەقەمەنییەکان.

,

ڕۆس جیلاندرز، لە توێژینەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا کار دەکەن بۆ تێکەڵکردنی بۆنی تەقەمەنییەکان کە زۆربەیان لە ماددەی (تی ئین تی) دروستکراون لەگەڵ خواردنی هەنگەکان، ئەوەش لە ڕێگەی تێکەڵکردنی ئاوی شکر لەگەڵ بۆنی ئەو تەقەمەنییانە.

,

پڕۆژەکە لەلایەن هاوپەیمانی باکوری ئەتلەسییەوە پارەدار کراوە، بڕیاریشە لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

,

سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە جەختلەوەدەکەنەوە، دوای تەواوبوونی ڕێکارە زانستییەکان،  ئەگەری هەیە هەنگەکان بتوانن لە دووری یەک کیلۆمەترەوە مین و تەقەمەنییەکان بدۆزنەوە.

,

هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەکارهێنانی هەنگ لە دۆزینەوە و ئاشکراکردنی تەقەمەنییەکان زۆر باشترە لە بەکارهێنانی سەگ بەو پێیەی کە نرخیان بەراوورد بە نرخی سەگەکان هەرزانترە و لە هەمانکاتیشدا دەتوانن بە ئاسانی بگەنە ئەو شوێنانەی کە سەگ ناتوانێت بیانگاتێ.

,

ئەوەش خراوەتەڕو، هەنگ کاتێکی کەمتری دەوێت بۆ فێربوون بەراورد بە سەگ، لە هەمانکاتیشدا نابێتە هۆکاری تەقاندنەوەی مادە تەقەمەنییەکان بە هەڵە، بەو پێیەی کە سەگەکان زۆر جار بوونەتە هۆکاری ڕوودانی کارەساتی نەخوازراو.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل