fbpx
Shadow Shadow

توێژینەوەیەک: خواردنەوەی چا دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشییەکانی مێشک

21:30 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

توێژێنەوە پزیشکییەکان بەردەوام بە بایەخەوە تێڕوانینیان بۆ سودە تەندروستییەکانی قاوە هەبووە، ئەوەندە باسیان لە سودەکانی چا خواردنەوە نەکردووە، بەڵکو هەندێ جاریش بە بایەخێکی کەمەوە ستایشیان کردووە، بەو پێیەی کە گوایە زۆر خواردنەوەی چا دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا.

,

بەڵام تویژینەوەیەکى نوێ کە لە ڕۆژنامەی “ئیندپێندنت”ی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، دەریخستوە، خواردنەوەی چا زۆر بەسودە بۆ تەندروستی مێشک لە هەمانکاتیشدا ئارام بەخشە بۆ مرۆڤ.

,

توێژینەوەکە کە بە هاوبەشی لەنێوان زانکۆی سەنگاپورا و هەردوو زانکۆی ئیسکس و کامبریدجی بەریتانی ئەنجامدراوە، جەختیلەوەکردووەتەوە، ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی بەردەوام و ڕێکوپێک چا دەخۆنەوە کەمتر توشی کێشەی لەبیرچوونەوە دەبن، مێشکیشیان زیاتر چالاکە لەو کەسانەی کە چا ناخۆنەوە.

,

بۆ توێژینەکە تاقیکردنەوە لەسەر 30 کەس کراوە، تەمەنیان لەنێوان  60 بۆ 70 ساڵێدا بوە.

,

زانایان شیکارییان بۆ شێوازی ژیانی بەشداربوانى تاقیکردنەوەکە کردووە، لەڕوی تەندروستیی، باری دەرونی و بژێوی ژیانیانەوە، دەرکەوتووە، ئەوانەی ڕۆژانە بۆ ماوەی 25 ساڵ، چوار جار لە هەفتەیەکدا چایان خواردووەتەوە، خانەکانی مێشکیان باشتر کار دەکات و زیاتر کاراترە لەوانەی چایان نەخواردووەتەوە.

,

هاوکات، فینگ لی، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دەرئەنجامەکان ئەوە دەردەخەن کە خواردنەوەی چا کاریگەری زۆری هەیە لە پاراستنی مێشک بەتایبەتی ئەوانەی چوونەتە قۆناغی تەمەنی پیرییەوە.

,

هەروەها جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەوانەی چا دەخۆنەوە پەیوەندی بەهێز لە نێوان شوێنە هەستیارەکانی ناو مێشکیان هەیە، هەروەها بەشێوەیەکی ڕێکوپێکتر کار دەکەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل