fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

"لەهەر حەوت حاڵەتێکى توشبوو تەنها یەک حاڵەت تۆمارکراوە"

توێژینەوەیەکى نوێ: تۆمارکردنى هەر توشبوویەکى کۆرۆنا بەرانبەر ٥-١٠ حاڵەتى ئاشکرا نەکراوە

09:12 سێ شه‌ممه‌ 17 ئادار 2020
article image

ناس كورد-

توێژینەوەیەکى نوێ دەریدەخات ئاشکراکردنى هەر حاڵەتێکى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، بەرانبەر ٥-١٠ حاڵەتى دیکەیە کە ئاشکرانین و هێشتا تۆمارنەکراون.

.

لەتوێژینەوەکەدا کە گۆڤارى “science” بڵاویکردووەتەوە، جەختکراوەتەوە لەسەر وەڵامدانەوەى پرسیارێکى جێگەى مشتومڕ لەبارەى ئەوەى ژمارەى ئەو کەسانە چەندە کە لەگەڵ توشبوویەکدا مامەڵە دەکەن و مەوداى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لەو کاتەدا چەندە.

.

توێژەرەوان کە لە لەندەن و پەکین و هۆنگ کۆنگەوە بەشداریان کردووە، تاوتوێی بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەیان کردووە لە چین، پێش ئەوەى حکومەت قەدەغەى هاتووچۆ و سیاسەتى توند بگرێتە بەر لەماوەى نێوان کۆتایی ساڵى ڕابردوو تا مانگى یەکى ئەمساڵ.

.

توێژەرەوان بۆیان دەرکەوتووە لەو ماوەیەدا لەهەر حەوت حاڵەتێکى توشبوو تەنها یەک حاڵەت تۆمارکراوە، ئەو بارودۆخەش هاوشێوەى بارودۆخى ئێستایە لە ئەمریکا و وڵاتانى دیکەى رۆژئاوا، کە بەشێوەى بەرفراوان پشکنین بۆ خەڵک ناکرێت.

.

جیفرى شامان، زاناى پەتاناسی لە زانکۆى کۆڵۆمبیا دەڵێت “ئەگەر ٣٥٠٠ حاڵەتى توشبوومان هەبێت لە ئەمریکا، ڕەنگە ٣٥٠٠٠ حاڵەت بێت لە واقیعدا”.

.

بەپێی توێژینەوەکە، دواى داخستنى شارى وهان لەلایەن چینەوە لە ٢٣ى مانگى یەکدا و دەستکردن بە پشکنینى بەرفراوان، وێنەکە بەشێوەیەکى گەورە گۆڕا، لەگەڵ تێپەربوونى کات ژمارەى توشبووان بە ڕێژەى ١٤% بەرزبووەوە.

.

د.ئیلیزابێس هالوران، مامۆستا زانکۆى واشنتن و گەورە توێژەر لە سەنتەرى فرید هچنسۆن بۆ لێکۆڵینەوە لە شێرپەنجە دەڵێت “پێویستە پشکنین بەشێوەى بەرفراوان بکرێت”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل