fbpx
Shadow Shadow

توێژینەوەیەکى ئەوروپى هۆشدارى دەدات لە گەڕانەوەى “بوکەکانى داعش”

11:17 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دامەزراوەیەکى ئەکادیمیی ئەوروپى، لە ڕێی توێژینەوەیەکەوە هۆشدارى دەدات لە مەترسییەکانى ژنانى ناو داعش کە بە بوکەکانى داعش ناسراون.

,

بەپێى توێژینەوەیەکى گروپى گلۆپسکى سلۆڤاکیا، کە وردبینى لەکەیسى 326 لایەنگرى چەکدارانى داعش کردووە، کە پێشتر بەدیلگیراون یان گواستراونەتەوە و بەشێک لەوانەشى کە کوژران لەساڵى 2015وە، دەرکەوتووە ژمارەیەکى زۆرى ئەو ژنانەى کە سەر بەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەن و بەڕەگەز ئەوروپیین “مەترسییەکى گەورەن لە ئایندەدا”.

,

هەر بەپێى ئاکامەکانى توێژینەوەکە، ئەوەش ئاشکراکراوە ژمارەیەک لەو ژنانە، پلانى هێرشکردنیان داڕشتوە و ژنانى تریان چەکدار کردووە، هەروەها ڕۆڵیان لە بڵاوکردنەوەى پڕوپاگەندەدا هەبوە و بە ئەفسەرى لۆجستى ناوزەند کراون.

,

توێژینەوەکە ئەوەشى خستوەتەڕو، ژمارەیەکیش لە ژنانى خێزانى داعش لە لیستى “کچە بێ هاوسەر و بووکەکانى داعش”دا پۆڵین کراون، ئەوەش لەبەر ئەو ڕۆڵە پڕ مەترسییانەى کە هەیانبوە لە قازانجى داعشدا.

,

بارت شۆرمان، توێژەرى بوارى ئەمنی لە زانکۆیەکى هۆڵەندا کە بەشدارى توێژینەوەکەى کردووە، ئەوەى ئاشکراکردووە، بەشێکى زۆرى ئەو ژنانەى کە پێشتر بە تۆمەتى تیرۆر تێوەگلاون، سزادراون و پاش ئازاد کردنیان دووبارە هەمان کردەیان ئەنجامداوەتەوە، بەوەش بەشێک لەو پلانانەى کە بەرەنگارى تیرۆر و چارەسەرکردنى کێشەى ژنانى ئەوروپى ناو داعش گیراونەتەبەر، شکستیان هێناوە.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل