fbpx
Shadow Shadow

توێژینه‌وەیەکى نێوده‌وڵه‌تى: توركیا لە ریزبەندى ئەو وڵاتانەیە كه‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانى هاووڵاتیان هه‌یه‌

20:28 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ده‌زگاى ئه‌نته‌ر ناشۆنزى نێوده‌وڵه‌تى له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ى مه‌ترسیترین ناوچه‌كانى جیهان ئاشكراى كردووه‌ “توركیا له‌ نۆیه‌مین ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌ بۆ ژیانى هاووڵاتیان و گه‌شتیارانى”.

.

توێژینه‌وه‌كه‌ پشتى به‌ستووه‌ به‌ئه‌نجامدانى ڕاپرسیه‌ك‌ كه‌ له‌نێو زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌س و 189 ڕه‌گه‌زى جیاوازى دانیشتووى نزیكه‌ى 200 وڵات ئه‌نجامدراوه‌ و له‌باره‌ى بارودۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئاسوده‌یى كه‌سه‌كان و ژینگه‌ى ئاشتیه‌وه‌ پرسیار ئاڕاسته‌ى نموونه‌كانى توێژینه‌كه‌‌ كراوه‌.

.

بەگوێرەى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ دواى به‌تاڵكردنه‌وه‌ى وه‌ڵامى نموونه‌ى توێژینه‌وه‌كه‌ ڕێكخراوه، ‌209 وڵات وه‌كو مه‌ترسیترین ناوچه‌ى جیهان له‌ڕووى كه‌شوهه‌واى سیاسى و ئاسایشه‌وه‌ دیاریكراوه‌ و وڵاتى توركیا بە ‌پله‌ى نۆیه‌م هاتووە له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ به‌مه‌ترسیترین ناوچه‌ى جیهان ناوبراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌وه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل