Shadow Shadow

تویتەر دەیان هەژماری داعشی داخست

10:52 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد

فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، 102 هه‌ژماری تایبه‌ت به‌ رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام ناسراو به‌ “داعش” له‌ لایه‌ن تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ داخراون.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا(Centcom)، ئه‌و هه‌ژمارانه‌ هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی داعش و ژمارەیەک بابەتی په‌یوه‌ست به‌ تیرۆریان بڵاوکردووەتەوە.

.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە هه‌ژمارێکی تایبەتی سەر بە فەرماندەییەکە بە ناوی (Report_ISIS) ڕێکخراوە و تایبه‌ته‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كانی داعش، بۆ ئه‌وه‌ی تویته‌ر له‌” پێشێلكارییه‌كان” ئاگادار بكاته‌وه‌.

.

فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كورتیشدا ناو و ناویشانی سه‌رجه‌م هه‌ژماره‌ بلۆككراوه‌كانی له‌لایه‌ن تویته‌ره‌وه‌ ئاشكراكردووه‌.

.

ئەمە لە کاتێکدایە، چەکدارانی داعش بە رێژەیەکی بەرچاوە تویتەر بۆ بڵاوکردنەوەی چالاکیەکانیان بەکاردەهێنن.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل