fbpx
Shadow Shadow

وەزیر و سەرۆک هاوسەرگیرییان کردووە؟

تویتێك شەڕ ده‌خاته‌ ناو خێزانى سه‌رۆكەوە

09:39 یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى ژنهێنانى دووه‌مى سه‌رۆكى نه‌یجیریا له‌تویتێكى ساخته‌وه‌، مشتومڕ و شەڕ ده‌كه‌وێته‌ نێو خێزانى بوخارى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌و وڵاته‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاوسه‌رى سه‌رۆك به‌په‌له‌ له‌به‌ریتانیاوه‌ ده‌گاته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى.

.

بەپیی ڕاپۆرتێكى بى بى سى، له‌توێتیكه‌وه‌ كه‌ به‌ناوى سادیا فاروق كه‌ یه‌كێكه‌ له‌وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى محەمەد بوخارى سه‌رۆكى نه‌یجیریا و له‌ته‌مه‌نى 45 ساڵیدایه‌، ده‌نگۆى هاوسه‌رگیرى ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ دواتریش چیرۆكه‌كه‌ به‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى تردا بڵاوه‌یكردووه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى توڕه‌بوونى عائیشه‌ بوخارى هاوسه‌رى سه‌رۆك.

.

محمد بوخارى و سادیا فاروقى وه‌زیرى حكومه‌ته‌كه‌ى باسیان له‌هیچ جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌كى نێوانیان نه‌كردووه‌ هیچ پلانێكیشان بۆ ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ دانه‌ناوه‌، ده‌نگۆكه‌شیان به‌فه‌رمى ڕه‌تنه‌كردووه‌ته‌وه‌.

تویتێك شەڕ ده‌خاته‌ ناو خێزانى سه‌رۆكەوە

كاتێك عائیشه‌ بوخارى ده‌نگۆكه‌ ده‌بیستێت به‌په‌له‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ى بۆ سۆراخكردنى ئه‌و ده‌نگۆیه‌، لەکاتێکدا بۆ گەشتێکى دوو مانگى له‌به‌ریتانیا ده‌بێت به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر بۆنه‌خۆشیه‌كه‌ى و هه‌ندێ پشكنینى پزیشكى.

.

له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به‌فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌یجیریا، عائیشه‌ بوخارى پرسیار له‌ڕاست و دروستى ڕوداوه‌كه‌ى ئاسۆ ڕۆك (كۆشكى كۆمارى نه‌یجیریا ) ده‌كات و ده‌شڵێت “بوك بێ ئومێد ده‌بێت به‌هاتنه‌وه‌كه‌ى”.

تویتێك شەڕ ده‌خاته‌ ناو خێزانى سه‌رۆكەوە

به‌ڵام سادیا فاروق وه‌زیرى كابینه‌كه‌ى محەمەد بوخارى سه‌رۆكى نه‌یجیریا له‌هه‌ژمارى تویته‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵیت ئه‌و تویتە هى ئه‌و نیه‌ و كه‌س فۆڵۆى نه‌كات، ده‌نگۆى هاوسه‌رگیریه‌كه‌ى نێوان خۆى و سه‌رۆكى وڵات ڕه‌تده‌كاته‌وه‌، لەگەڵ ئەوەشدا ئه‌و تویته‌ ئازارێك به‌خانمى یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاته‌ ده‌به‌خشێت، چونكه‌ پێیوایه‌ ده‌نگۆى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى به‌فه‌رمى ڕه‌تنه‌كردووه‌ته‌وه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل