Shadow Shadow

تویتێكی قوباد تاڵەبانی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

14:04 چوار شه‌ممه‌ 01 ئایار 2019
article image

ناس كورد- شەهرام عەزیز

تویتێكی قوباد تاڵەبانی لەبارەی كاندیدكردنی ئەكتەرێكی هۆلیوود بۆ كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە و بەشێوەی جیاجیا وەڵامی دەدرێتەوە.

.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی كردۆتەوە خۆزگە بەوە دەخوازێت كە ئەكتەرێكی وەك ئاریا ستارك وەزیر بووایە لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

.

تویتەكەی تاڵەبانی هاوشێوەی تویتەكانی تری كاردانەوەی جۆراوجۆری لەنێو بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لێكەوتەوە و لەسەر پۆستەكەی خۆی وەڵام و كۆمێنتی جۆرا و جۆریان بۆ نووسیوە و هەندێكیان دەستخۆشی و ستایشی تویتەكە و هەندێكی تر رەخنەی دەكەن.

تویتێكی قوباد تاڵەبانی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

.

خانمێك بەناوی مامیلان، نووسیویەتی، “بۆ نا؟، ئێوە چەندین كاندیدتان هەیە كە ئەكتەری زۆر باشن”.

.

ڕێبەر دەلیل وەك ئاماژەدان بە كێشە نێوخۆییەكانی یەكێتی و بوونی باڵ-ی سیاسی لەناو ئەو حزبە پرسیاری ئەوەی كردووە، لەسەر پشكی كامە باڵ؟، چەندی دەوێت تا یەكلایی دەكرێتەوە؟”.

.
خانمێك بەناوی شیرین نووسیویەتی”وەڵا بیرۆكەیەكی زۆر باشە، ئەوكاتە هەمووان بەیەكسانی دەژین”.

تویتێكی قوباد تاڵەبانی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

.

كچێكی تریش بەناوی بوشە ڕەووف نووسیویەتی”ئەی من بۆ ناكەی؟، ئەگەر دەرفەت هەبێت ئەم وڵاتە وێرانەی خۆمان نەبێت ئێمەی كچانی كورد هەریەكێكمان ئاریایەك بووین”.

.
كچێكی عەرەب بەناوی نەهلە نەجاڕ نووسیویەتی “یاری تۆپی پێ و فیلم بەرپرسیارێتییە فەرمییەكانی بیربردوویتەتەوە”.

تویتێكی قوباد تاڵەبانی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

.

هەنگاو چۆمان-یش نووسیویەتی “ئەی گەنجی خۆمان هەموومان سەرگەردان بووین بەدەستی ئێوە، هیچتان بۆ گەنج پێ نییە؟”.

تویتێكی قوباد تاڵەبانی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

.

ئاریا ستارك، پاڵەوانی یەكێك لە بەناوبانگترین زنجیرە فیلمەكانی هۆلیودە بە ناوی “Game of trones” یاری تاجەكان، كەساتییەكی كوڕانەی هەیە، توڕەیە و بەردوام كێشە دەنێتەوە، داواكارییە تەقلیدییەكانی ژنانی نییە، هەربۆیە هەندێ جار خەڵك لێیان تێكدەچێت كە كچە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل