fbpx
Shadow Shadow

“توک توک” یەکەم ڕۆژنامەى زمانحاڵی خۆپیشاندانەکان لە گۆڕەپانی تەحریر

17:37 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس كورد-

لە بەغداد یەکەمین ڕۆژنامەی تایبەت بە خۆپیشاندانەکان بە ناوی “توک توک” بڵاوکرایەوە، ئەو ڕۆژنامەیە لەلایەن چالاکوانانى گۆڕەپانى تەحریرەوە دەردەکرێت.

,

لەیەکەم ژمارەیدا لەکارخستنی حکومەت، دامەزراندنی حکومەتی کاتی بە کۆمەڵێک مەرج، وەک ڕێگەچارەیەک دیاریکرا بۆ ئەوەی قەیرانەکانى عێراق تێپەڕێنێت.

,

ڕۆژنامەکە لە چوار لاپەرە پێکهاتوە، خۆپیشاندەران لە بەشێکی ڕۆژنامەکەدا  داوایانکردووە: “عادل عەبدولمەهدی دەستلەکاربکێشێتەوە، دوای سێ مانگیش حکومەتێکی کاتی پێکبهێندرێت”.
,

ئەوەش خراوەتەڕو، ئەو کەسانەی کە دەبنە ئەندامی حکومەتی کاتی، دەبێت چوار مەرجیان تێدابێت، کە بریتین لە “پێویستە کەسانی سەربەخۆ بن، نابێت ئەندامی حیزبەکان بن، نابێت پێشتر وەک پەرلەمانتار، وەزیر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا کاریان کردبێت، نابێت بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتو ببن بە کاندید، و نابێت بەشداریبکەن لە بانگەشە بۆ هیچ کاندیدێک لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا”.

,

خۆپیشاندانەکانی عێراق ماوەی زیاتر لە مانگێکە لە بەغداد و زۆربەی شارەکانی ناوەڕاست و باشور بەردەوامییان هەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی مافی مرۆڤی عێراقییش لە سەرەتایی دەسپێکی خۆپیسشاندانەکانەوە لە 2ى تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە تا ئێستا 260 کەس کوژراون و 12 هەزار کەسیش برینداربوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل