Shadow Shadow

تونس؛ ڕاشد غه‌نوشى خۆى بۆ په‌رله‌مان كاندید ده‌كات

13:31 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

حزبى نه‌هزه‌ى تونس ئاشكراى کرد، بۆیه‌كه‌مجار ڕاشد غه‌نوشى سەرۆکی حزبەکە له‌هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌كه‌ى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌م ساڵدا خۆى کاندید دەکات، میدیاكانیش ده‌ڵێن، غه‌نوشى چاوى بڕیوه‌ته‌ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران یان سه‌رۆكى په‌رله‌مان.

.

عیماد خه‌میرى وته‌بێژى حزبى نه‌هزه‌ى تونس به‌ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاندووه‌، ڕاشد غه‌نوشى سه‌رۆكى حزبه‌كه‌یان خۆى ده‌پالێوێت بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و هاوكات سه‌رۆكایه‌تى لیستى حزبه‌كه‌یان ده‌كات.

.

میدیا ناوخۆییەکان باسیان لەوەکردووە، خۆكاندیدكردنى غه‌نوشى له‌م قۆناغه‌ سیاسیه‌ى تونسدا به‌ره‌ و په‌رله‌مان كه‌ بڕیاره‌ له‌ئۆكتۆبه‌رى ئه‌م ساڵدا به‌رێوه‌بچێت، پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كرێت مه‌به‌ستى گه‌یشتنه‌ كورسى سه‌رۆك وه‌زیران یاخود سه‌رۆكى په‌رله‌مان بێت له‌ئه‌گه‌رى بردنه‌وه‌ى حزبه‌كه‌ى دا.

.

هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى تونس كه‌ بڕیاره‌ مانگى ئۆكتۆبه‌ر به‌رێوه‌بچێت، سێیه‌مین هه‌ڵبژاردنى گشتیه‌ له‌دواى له‌سه‌ركار لابردنى بن عه‌لى له‌ساڵى 2011 ه‌وه‌ له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامده‌درێت.

.

لە هەڵبژاردنەکەدا چه‌ند حزبێكى سه‌ره‌كى له‌وانه‌ حزبى نه‌هزه‌ و حزبه‌ عه‌لمانیه‌كانى تر ده‌چنه‌ كێىبه‌ركێیه‌كى گه‌رمه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین كورسیى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌.

.

ڕاشد غه‌نوشى ته‌مه‌نى 73 ساڵه‌ و  سه‌رۆكى حزبى نه‌هزه‌ى تونسیه‌ و بۆماوه‌ى 20 ساڵ ژیانى له‌به‌ریتانیا به‌سه‌ر بردووه‌، ساڵى 2011 وله‌كاتى له‌سه‌ركارلابردنى بن عه‌لى یه‌وه‌ غه‌نوشى ڕۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بووه‌ له‌پرۆسه‌ سیاسیه‌كانى تونسدا به‌ڵام خۆى بۆ هیچ پۆستێكى فه‌رمى كاندید نه‌كردووه‌.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل