fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سەرەڕای گەیشتنی کۆرۆنا بە عێراق

توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا نەچۆتە حاڵەتی پەتا  

17:23 چوار شه‌ممه‌ 26 شوبات 2020
article image

ناس كورد- 

 

هەواڵی گەیشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە عێراق بۆتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لە نێو هاووڵاتیاندا.

.

بێگومان بڵاوکردنەوەی گیانی چاودێری و خۆپارێزی و هوشیاریی تەندروستی شتێکی پێویست و هەنووکەییە، بەڵام هەواڵ و زانیاریی نادروست زۆر خێراتر لە هەواڵە راستەکان تەشەنە دەکات و بوونەتە هۆی ئەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر لە ئاستی مەترسییە راستەقینەکانی زیاتر بێت.

.

ناس كورد به‌ پێویستی ده‌زانێت ئەم زانیارییە گرنگە دەربارەی کۆرۆنا لە عێراقدا شی بکاته‌وه‌: 

.

سەرەڕای ئەوەی ٥ حاڵەتی سەلمێندراوی کۆرۆنا لە ماوەی چەند رۆژێکدا لە عێراقدا راگەیەندرا ، بەڵام تا ئێستە هیچیان حاڵەتی گوێزرانەوەی نەخۆشییەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دی لە عێراقدا تۆمار نەکراوە. واتە حاڵەتێکی سەلمێندراو نییە لە عێراقدا كە خودی نەخۆشەکە لە ناو عێراقدا و بێ ئەوەی خۆی چووبێتە دەرەوە و لە دەرەوەی عێراقەوە تووش بووبێت، نییە.

.

ئەمە چی دەگەیەنێت؟ ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە سەرەڕای گەیشتنی کۆرۆنا بە عێراق، تووش بوون بەم ڤایرۆسە نەچۆتە حاڵەتی پەتا لە عێراقدا. بە بەراوردی هەواڵەکانی عێراق و ئێران گرنگیی ئەم زانیارییە روون دەبێتەوە.

.

هەواڵەکانی ئێران بە مردنی دوو کەسی پیر لە شاری قوم دەستی پێکرد کە کەسیان نەچووبوونە دەرەوەی وڵات. ئەمە مانای وایە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو ئێراندا بە خێرایی لە کەسانی ناو ئێرانەوە بڵاودەبێتەوە. بۆیە نەخۆشکەوتن بە فایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا لە حاڵەتی پەتا دایە. 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل