fbpx
Shadow Shadow

توشبوون بە ئەنفلۆنزای بەراز لە ئوردن بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

08:50 چوار شه‌ممه‌ 11 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتی تەندروستی ئوردن بەرزبوونەوەى ڕێژەى توشبوونى بە نەخۆشى  ئەنفلۆنزای بەراز بە ڕێژەیەکى بەرچاو ڕاگەیاند و ئاماژەى بەوەکرد، 49 کەس توشى نەخۆشییەکە بوون و یەکێکیان گیانى لەدەستداوە.

.

وەزارەتی تەندروستی ئوردن ڕایگەیاند “لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەی ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی H1N1 ئەنفلۆنزای بەرازبوون گەیشتوەتە 49 کەس و کەسێکیشیان گیانی لەدەستداوە”.

.

هەدیل سائیح، بەڕێوبەری تەندروستی نەخۆشیە باوەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی ئوردن دەڵێت “ماوەیەک نەخۆشییەکە بەتەواوەتی بووەتە دیاردە و ژمارەی توشبووەکان زیادی کردووە، لە ئێستاشدا هەشت کەس لەژێر چارەسەری ورددان و ئەوانی دیکەشیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە”.

.

وتيشى “بەهیچ شێوەیەک ڕێگا بە نەخۆشەکان نادەین نەخۆشخانە جێبهێڵن تاوەکو بەتەواوەتی کاردانەوەی باشبوون نیشان نەدەن”.

.

دەربارەی بونی حاڵەتی مردنی یەکێک لە توشبووان، بەرپرسەی تەندروستییەکەى ئوردن باسى لەوەکردووە “ڕۆژی دوشەممە لە نەخۆشخانەی کەرکوی سەبرازی لە باشوری ئوردن کەسێک کە توشبووی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز بووە گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئەوەی کەبووەتە هۆکاری ئەوەی کە زوو گیان لەدەست بدات نەمانی بەرگری لەش و لاوازبونی بووە، هەروەها پێشتریش ئەو کەسە نەخۆشی دیکەی وەکو ڕۆماتیزم هەبووە کە بەرگری لەشی لاوازتر کردووە”.

.

نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز جۆرێکە لە جۆرەکانی ئەنفلۆنزا و یەکێکە لەو نەخۆشییە وەرزیانەی کە بڵاودەبێتەوە و لەڕێگای نزیک بوونەوە لە بەرازی توشبوو، هەروەها هۆکارێکی دیکەش نزیک بوونەوە و پەیوەندی دروستکردنە لەگەڵ کەسانی توشبوو کە توشى تا، سستی‌، پژمه‌، كۆكه‌، كه‌م خواردن، توندی‌ هه‌ناسه‌، هه‌ندێجار له‌بارچوونی‌ كۆرپه‌له‌و كه‌مبوونی‌ كێش دەبنەوە.

.

بۆ پاراستنیش لە توشبوون لەو نەخۆشییە دەبێت، دەستەکان زوو زوو بشۆردرێت و لەکەسانی توشبو نزیک نەبنەوە و کەلوپەل و پێداویستی تایبەت بەخۆت بەکاربهێنیت و لەکاتی توشبوونیشدا دەبێت بەزویی سەردانی نەخۆشخانە بکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل