fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

توشبووانی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا هەوڵ دەدەن هەناس بدەن.. چەند ڤیدیۆیەکی داخورپێنەر

12:52 هه‌ینی 20 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

پزیشکە ئیتاڵییەکان لە ناوەندی ڕوبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسەکان بەداخن بۆئەوەى سەرجەم هەوڵەکانیان نەبووەتەهۆی ڕێگری لە بەرزبوونەوەى ئاماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

.

لەئێستادا ژمارەى مردووان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە سی هەزار و 405 کەس کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لەنێوان وڵاتی جیهاندا بە چینیشەوە، ژمارەى توشبوانیش گەیشتووەتە 41 هەزار کەس سەرباری هەوڵی بەردەوامی حکومەت و کەرتی تەندروستی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.

.

لە گرتە ڤیدیۆییەکی ناو نەخۆشخانەى پاپا گیۆڤانی ئیتاڵیا کە کەناڵی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت سەرجەم تەختەکان پڕن لە توشبوو و قەرەباڵغییەکی زۆری پێوە دیارە.

.

لە ڤیدیۆکەدا دیارە کە توشبووان بە سەختی هەوڵی هەناسەدان دەدەن و سنگیان توند بووە.

لۆرینزۆ گرازیولی، کە پزیشکێکی ئیتاڵییە و لە نەخۆشخانەی پاپا گیۆڤانی کار دەکات دەڵێت، “تائێستا لە ژیانمدا ئەوەندە هەستم بە نیگەرانی نەکردووە.”

.

دەشڵێت، “لەکاتێکدا هەموو شتێک لە توانمدایە دەیکەم کەچی دەزانم هیشتا بەس نییە، بەڕاستی ناخۆشە.”

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە 100 پزیشکی بیهۆشکردنین، تەواوی هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ، بەڵام هێشتا بەس نییە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل