fbpx
Shadow Shadow

بڕیارێکى ئەمریکا بە "پوچ" ناودەبات

تورکیا: یارییە گەورەکەمان لە ئەمریکا تێکدا

09:24 چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

تورکیا ڕەخنەى لە بڕیارى بەجیۆناساید ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکان گرت لەلایەن ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکاوە و بە “پوچ” ناویدەبات، دەشڵێت بریارەکە کاردانەوەى “تێکدانى یارییە گەورەکەى” واشنتن بووە لەلایەن ئەنقەرەوە.

.

ئەمڕۆ، چوارشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2019، مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند “بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان شوره‌ییه‌ و كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت ڕوداوە مێژوییەکان بقۆزنه‌وه‌ بۆ بڕیاری سیاسی”.

.

وتیشى “بڕیارەکەی ئەمریکا‌ به‌لای توركیاوه‌ پوچ و به‌تاڵه‌ و گرنگ نییە”.

.

چاوش ئۆغلۆ باسی لەوەشکردووە، “ئەمریکا لەئێستادا کەوتوەتە دۆخی کاردانەوە، چونکە ئێمە لەرێی ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یارییە گەورەکەمان لێ تێکدان، ئەوانەی پرۆژەکانیان شکستی هێناوە، خۆیان هەڵواسیوە بە پرۆژەی کۆنەوە و وادەزانن لەم ڕێگەیەوە دەتوانن تۆڵەمان لێ بکەنەوە بەڵام بەهەڵەدا ڕۆیشتوون”.

.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ سێشه‌ممه‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئه‌مریكا به‌ 223 ده‌نگ، پڕۆژه‌ یاسای كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه‌ په‌سه‌ندكرد.

.

دواى پەسەندکردنى پڕۆژەکە ڕەوانەی ئەنجومەنی پیران دەکرێت و ئەگەر لەوێ پەسەند بکرێت دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەبێت بەبڕیار.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل