Shadow Shadow

تورکیا.. کوشتنی ژنێک لە بەرچاو کچەکەی کاردانەی فراوانی دروستکردووە [ڤیدیۆ]

13:11 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

ناس کورد

پیاوێکی تورک بە بەرچاو كچەکەیەوە بەچەقۆ هێرش دەکاتە سەر هاوسەرەکەی و بەسەختی برینداری دەکات، دواتر گیان لەدەستدەدات.

.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ڕوداوه‌كه‌ له‌ نێو هۆڵى ڕیستۆرانتێكى شارى كیریكالى ناوه‌ڕاستى توركیاڕویداووه‌ و به‌كامێراى کارمەندێکی ڕیستۆرانتەکە دیمه‌نه‌كه‌ تۆمار کراوە.

.

پیاوەکە، ته‌مه‌نى 43 ساڵه‌ و ناوى فیداى بارانه‌،  له‌به‌رده‌م پۆلیسى شاره‌كه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ وتویه‌‌تى: “چوار ساڵه‌ لەیەکتر جیابووینەتەوە و به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى دایه‌نى كردنى مناڵه‌كەمانه‌وه‌ ناكۆكمان هه‌بووه‌ و سوكایه‌تى پێكردووم کوشتوومە.”

.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کچێکی تەمەن 10 ساڵان هاوار دەکات “دایکە گیان توخوا مەمرە”، دایکی کچەکە ناوى ئامینه‌ بۆلۆلوته‌ و ته‌مه‌نى 38 ساڵە، به‌گوێره‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ دایکەکە بە برینداری وەڵامی کچەکەی دەداتەوە و پێیده‌ڵیت: “كچم نامه‌وێت بمرم.”

.

ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکانی تورکیا دەنگدانەوەی فراوانی درووستکردووە بە جۆرێک کەسایەتییە سیاسییەکان و بەرپرسانی حکومیش لەسەر ئەو ڕووداوە هاتوونەتە دەنگ.

.

ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیسته‌نبۆل له‌توێتێكدا نوسیوویه‌تى: “نامه‌وێت بمرم،  لەڕاستیدا هاوارى هه‌موو ئه‌و ژنانه‌یه‌ كه‌ ده‌كوژرێن. “، ئیمام ئۆغڵۆ ئاماژه‌ى بەوەشكردووه‌:”دایه‌ گیان مه‌مره‌، ئه‌وه‌ش فرمێسكى هه‌موو منداڵانه.‌”

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل