Shadow Shadow

تورکیا کاردانەوەی هەبوو دژ بە کۆبوونەوەکەی ماکرۆن و شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان

09:07 شه‌ممه‌ 20 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئیدانەی پێشوازی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە شاندی ھێزەکانی سوریای دیموکرات کرد و بە هەنگاوێکی مەترسیداری ناوبرد.

.

حامی ئاکسۆی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: “ئیدانەی پێشوازی ماکرۆن لە شاندی ھێزەکانی سووریای دیموکراتی سەر بە پەیەدە دەکەین، ئەم ھەوڵە دەستکردە، مەبەست لێی بە شەرعیکردنی درێژکراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستییە، لەگەڵ پەیوەندی ھاوپەیمانی ناگونجێ و ھەنگاوێکی زۆر ھەڵەیە”.

.

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە: “دووبارە ئەوە بەبیردەھێنینەوە کە نابێ رێگە بە بەردەوامی ئەو کارانە بدرێت کە تیایدا یەکپارچەیی خاک و یەکێتی سیاسی سووریای کردووەتە ئامانج، ھاوکات تورکیا سڵ ناکاتەوە لە گرتنەبەرەی رێوشوێنی پێویست بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی”.

.

دوێنێ هەینی، ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە شاندێکی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا کرد و پشتیوانیی بەردەوامی کرداریی فەڕەنسای دووپاتکردەوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش “کە تا ئێستاش هەڕەشە لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەکات”.

.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو، “پاریس هاوکاریی دارایی پێشکەش دەکات”، بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکان و پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی ئابووری و کۆمەڵایەتی هاوڵاتییە مەدەنییەکانی سوریا.

.

 هاوکات هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا، لەدوای کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ماکرۆن جەختیکردۆتەوە لە پێویستیی پاڵپشتی دارایی ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری بەمەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.

.

.

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل