fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

تورکیا پێدانی ڤیزای ئه‌له‌كترۆنی بە هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێم ڕادەگرێت و نرخه‌كه‌شی زیاد ده‌كات

10:38 هه‌ینی 14 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی داهاتوەوە تورکیا ڤیزای سەر پاسپۆرتی هاووڵاتیانی هەرێم وعێراق ڕادەگرێت و دەیگۆڕێت بۆ جۆرێکی دیکە و نرخەکەشی زیاد دەکات.

.

باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا، ڕایگەیاند:” بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێگەیان پێبدرێت سەردانی تورکیا بکەن دەبێت لە 15ی نیسانی ئەمساڵەوە، بچنە باڵیۆزخانە و كونسوڵگەرییەكانی تورکیا لە شارەکانی عێراق، ئەوەش بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیزا لە جۆری” له‌زگه‌یی” لەبری ڤیزای ئەلکترۆنی”.  

.

ئاماژە بەوەشكراوە،” بۆ لەمەودوا لە بری پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی ڤیزای لەزگەیی لە پاسپۆرت دەدرێت، ئەوەش لە ڕێگەی كونسوڵخانە و باڵیۆزخانەكانەوە دەدرێتە هاووڵاتیانی عێراق و نرخەكەی زیاترە لە 100 دۆلار، کارکردنیش بە  ڤیزای ئەلكترۆنی کە نرخەكەی نزیكەی 50 دۆلار بوو لەو وادەیەی کە دیاریکراوە ڕادەگیرێت، ئەو کۆمپانیا ڕێگەپێدراوانەی کە مامەڵە لەگەڵ باڵوێزخانەی تورکیا دەکەن لە عێراق لەو بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل