fbpx
Shadow Shadow

تورکیا هێزێکى تایبەتى ئەمریکاى لە نزیک کۆبانێ بۆردومانکرد

23:00 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس كورد-

تورکیا ناوچەیەکى لەسنورى کۆبانێ بۆردومانکرد، کە بنکەى سەربازى هێزەکانى هاوپەیمانانى تێدایە و هێزێکى تایبەتى ئەمریکاى تێدا جێگیرە.

.

بەپێی ئاژانسى هاوار نیوز، بۆردمانەکە بۆ سەر گردى مشتەنور بووە لە کۆبانێ، کە بنکەى سەربازى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعشى لێیە.

.

هەروەها بەپێی پێگەى نیوزویکى ئەمریکى، بۆردومانەکە سەخت بووە بەو هۆیەشەوە سەربازە تایبەتەکانى ئەمریکا لەو شوێنە هەڵهاتوون تا گیانیان نەکەوێتە مەترسییەوە.

.

لەبارەى زیانى بۆردومانەکەوە، بەرپرسێکى ئەمریکى بە ئاژانسى ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە، هیچ سەربازێک بەهۆى بۆردومانەکەوە بریندار نەبووە.

.

بۆردومانەکە دواى چەند کاتژمێرێک هات لە قسەکانى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا کە ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا جەخت لەسەر پاراستنى سەربازەکانى دەکاتەوە لە باکورى سوریا.

.

هەروەها پێشتر پنتاگۆن هۆشداریدابووە ئەنقەرە لەوەى جموجۆڵەکانى لە باکورى سوریا زیان بە هێزەکانى ئەمریکا نەگەیەنێت کە لەو ناوچەیە جێگیرن.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل