ناس کورد-
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هێزەکانى ئەمریکا بەشداریی و پشتگیری ناکات لەو ئۆپراسیۆنەى کە تورکیا دەیەوێت لە باکوری سوریا (ڕۆژئاوا) ئەنجامی بدات.
.
ڕاگەیەنراوەکەی کۆشکی سپی کە ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2019، دوای پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڵاوکرایەوە و دەڵێت، “هێزەکانى ئەمریکا لەدوای تێکشکاندنی خەلافەتی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکە (ڕۆژئاوا) نامێنێتەوە.”
.
لە ڕاگەیەنراوەکەشدا هاتووە، “تورکیا بەرپرسیار دەبێت لە هەموو چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکە و ئەوانەشی کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکراون.”
.
ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی 2019، ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و وشکانی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ڕۆژئاوا) ڕاگەیاند.
.
ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە ئەنقەرە وتی،”ئاماده‌كارییه‌كانمان كردووه و پلانی ئۆپه‌راسیۆنمان ته‌واو كردووه، رێنمایی پێویستمان داوه، كاتی بڕیاردان و ده‌ستكردن به پرۆسه‌كه كه كردنه‌وه‌ی به‌رده‌م كانیاوه‌كانی ئاشتییه هێنده نزیكه ده‌توانین بڵێین ئه‌مڕۆ و سبەینێیە، هه‌م له وشكانییه‌وه و هه‌میش له ئاسمانه‌وه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
.