fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

تورکیا هونەرمەندێکى ڕاپى ئێرانی ڕادەستى تاران کردەوە

10:48 چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی دووه‌م 2020
article image

پۆلیسى تورکیا ڕایگەیاند، لەسەر داواکاری حکومەتى ئێران، ئەمیر حوسێن مەقسودلۆ ناسراو بە (تەتلۆ) دەستگیرکردووە کە هونەرمەندێکی ڕاپى ئێرانییە و ڕادەستى تارانیان کردووەتەوە، ئەوەش بەتۆمەتى سوکایەتیکردن بە کەسایەتییە سیمبولە شیعییەکان لە گۆرانى و ئاهەنگەکانیدا.

.

لاى خۆشیەوە تەتلۆ لە هەژمارەکەیدا لە ئینستاگرام  وێنەیەکى کاتى دەستگیرکردنەکەى و ڕادەستکردنەوەى بە تاران بڵاوکردنەوە و نوسیویەتى “حکومەتى تاران بەدوایدا دەگەڕیت”.

.

ساڵى 2018  وتەبێژى فەرمى حکومەتى ئێران ئاشکرایکرد کە دۆسییەکى ئەمنی بۆ تەتلۆ کردووەتەوە و سزاشى وەکو تاوانبارى ئامادە نەبوو بۆ دەرچووە و خراوەتە لیستى سورى ئینتەرپولەوە.

View this post on Instagram

حواستون به منتو هست ؟ ۷۸

A post shared by Amir Tataloo (@tataloo) on

.

هاوکات بەڕێوەبەرى کارە هونەرییەکانى تەتلۆ دەڵێت، “چەند ساڵێکە تەتلۆ لە تورکیادا دەژیت و بەمدواییانە ڤیزاى بەریتانیاى وەرگرتووە، لەکاتى گەشتکردن بەرەو ئەو وڵاتەدا دەستگیرکراوە”.

.

بەپێى ئەو تۆمەتانەشى کە ئاڕاستەى کراون، سزاى زیندانیکردن و جەڵدلێدان چاوەڕێی دەکەن.

.

تەتلۆ ساڵى 1987 لە تاران لەدایک بووە و ساڵى 2004 دەستیکردووە بەکارى هونەرى و چەندین جاریش بەو هۆیەوە لەلایەن حکومەتەوە دەستگیرکراوە.

.

ساڵى 2013 پۆلیسى ئەخلاقى ئێران دەستگیرى دەکەن و جارێکى تریش ساڵى 2016 بەتۆمەتى هاندانى گەنجان بۆ خراپەکارى و لەشفرۆشى دەستگیر دەکرێت، چەند ساڵێکیشە لە تورکیادا دەژی.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل