fbpx
Shadow Shadow

تورکیا ناوچەی ئارام لە هەرێمی کوردستانیش دروست دەکات

14:07 یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئاب 2019
article image

ناس کورد

له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌سوریا، توركیا ئۆپه‌راسیۆنى چنگى 3 لە سەر خاکی هەرێم ڕاگه‌یاند،  تا ئێستاش 30 كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته‌ ناو خاكى هه‌رێمەوە ئەوەش به‌پاساوى بوونى په‌كه‌كه‌ و پچڕاندنى  ته‌واوه‌تى باشوور و باكوور‌ له ‌ڕۆژئاواى كوردستان.

.

خولوسى ئاکار وەزیرى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە لەماوەى هەشت مانگدا سەدان چەکداری پەکەکە کە ئەو بە تیرۆرست ناویان دەهێنێت لەناوببەن و دەستگیریان بکەن.

.

متە یارار، پسپۆڕى بوارى ئاسایشى تورکیا دەڵێت : ئامانج لە ئۆپراسیۆنی چنگ 3 بۆ تەواو کردنى ئۆپەراسیۆنى ئەنکەرەیە بۆ سەر باکوورى عیراق،  پێشڕەوى یەکەم لەناوچەى داغڵیجاوە دەستپێدەکات و دووەمیش لە خوارووى ناوچەى تشۆقورجا لەهەکارییەوە.

.تورکیا ناوچەی ئارام لە هەرێمی کوردستانیش دروست دەکات

ڕۆژنامەى حوڕییەتى تورکیش لەڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە ، ئۆپەراسیۆنەکە لەشەممەوە دەستى پێکردووە و سەربازگە سنورییەکانى نێوان سوریا و گوندەکانى ناوچەى شیرناخ دەکاتە ئامانج.

.

ئاماژەى بەوەش کردووە، لەکاتێکدا تورکیا سەرقاڵى دیالۆگە لەگەڵ ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنى ناوچەى ئارام لە باکوورى سوریا بەڵام بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر ناوچەى ئارامی لەباکورى عێراق دروستکردووە.

.

ڕۆژنامەکە ئەوەشى ڕوونکردوەتەوە، ناوچەکانى ئۆپەراسیۆنى چنگی 3، سینات و حەفتانان دەگرێتەوە کە بە سەرەکیترین ڕیڕەوى پەڕینەوەى هێزەکانى پەکەکە دادەنرێت بۆ گەیشتنە شیرناخ لەسنورى سوریا، هەروەها ناوچەیەکى سەرەکییە بۆ دەرچوونیان لەو ناوچەیەوە بۆ شوێنەکانى تر.

.

لاى خۆشیەوە عەبدوڵا ئاخازى، پسپۆڕى سەربازى تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەنکەرە سورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەى ئەو شوێنانەى پەکەکە کردویانەتە ناوەندى خۆیان، بەتایبەتى ئەو ناوچانەى کە بەدڕیژیى نزیکەى 350 کیلۆمەتر کردویانەتە مۆڵگەى سەربازیی لەباکورى عێراقەوە تا دەگاتە سوریا.

.تورکیا ناوچەی ئارام لە هەرێمی کوردستانیش دروست دەکات

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە کە سینات و حەفتانیین، یەکێکە لە ناوچە ستراتیژییە سەربازییە سەرەکیەکان کە پەکەکە کردویەتیە بنکەی چەکدارانى  و بەهەزاران چەکدار و خەندەق و پێگەى سەربازیی تێدایە.

.

جەختیشى لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئامانجى سەرەکى تورکیا لەئۆپەراسیۆنى چنگ 3 بڕینی ئەو هاوکارییە سەربازییانەیە کە دەگاتە دەستى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لەباکورى سوریا.

.

ناكۆكییه‌كانى توركیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام زیاتر له‌سه‌ر قوڵایى ناوچه‌كه‌ بوو، ئه‌نكه‌ره‌ سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌قوڵایى 32   و به‌درێژایى 460 بچێته‌ كیلۆمه‌تر بچێته‌ ناو خاكى سوریاوه‌ تاده‌گاته‌ عێراق بۆ ئه‌وه‌ى هێڵى په‌یوه‌ندى كردنى په‌كه‌كه‌ به‌ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌ داببڕێت.

.تورکیا ناوچەی ئارام لە هەرێمی کوردستانیش دروست دەکات

به‌رپرسانى توركیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنى چنگ 3 بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌ سنورییه‌كانه‌ له‌هێڵى پێشه‌وه، له‌هه‌مان كاتیشدا ته‌واوكردنى ئۆپه‌راسیۆنى چنگ 2 له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌یە له‌باكوورى عێراق.

 

.

 

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل