fbpx
Shadow Shadow

تورکیا سەرێکانى بۆردومان دەکات

14:42 شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

هاوڵاتى

تورکیا شارى سەرێکانى ڕۆژئاواى کوردستان بۆردومان دەکات، سەرەڕاى بڕیارى ئاگربەست بۆ وەستانى شەڕ و بۆردومانەکان، بەپێی ڕێککەوتنەکەى نێوان تورکیا و ئەمریکا.

.

بەپێی ئاژانسى هاوار نیوز، لەگەڵ بۆردومانکردنى شارى سەرێکانى لەلایەن تورکیاوە، فڕۆکەى چاودێریش بەسەر ئاسمانى شارەدا دەسوڕێتەوە.

.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەروەها سوپا تورکیا هێزێکى زۆرى لەسەر سنورى شارەکە کۆکردووەتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانى هێرش.

.

ڕۆژى 17ى ئەم مانگە،  تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکى نۆ خاڵیان واژۆکرد، بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان.

.

دوێنێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری رۆژئاوای کوردستان، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو، حکومەتی ئەنقەرە پابەندی ئاگربەست نابێت و ده‌یه‌وێت رێککه‌وتنه‌کەى لەگەڵ ئەمریکا‌ بکاته‌ بیانویەک بۆ “گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌که‌ و پاکتاوی نه‌ژادی پێکهاته‌کان”‌.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل