Shadow Shadow

تورکیا سەرۆکی گەورە شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینی لە پۆستەکانیان دوور خستەوە

09:11 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد

بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی تورکیا، سەرۆکی گەورە شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین لە باکووری کوردستان لە پۆستەکانیان  دوور خرانەوە.

.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019، هێزێکی زۆری ئەمنیی دەوری بینای شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینی داوە و هەریەک لە عەدنان سەلجوق مزراکلی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچەئەرتان سەرۆکی گەورە شارەوانی وان و ئەحمەد تورک سەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین کە سەر بە هەدەپەن، لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

.

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی ناوخۆ پارێزگارەکانی ئەو شارانەی کە سەر بە پارتی دەسەڵاتدارن لە شوێنیان داناوە.

.

لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، کە پارتی دادوگەشەی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردۆگان تووشی شکست بوو، پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە توانی پۆستی سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەد و وان مێردین بباتەوە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا، تۆمەتی پشتیوانی لە تیرۆر دراوەتە پاڵ ئەو سەرۆک شارەوانیانە کوردانە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل