fbpx
Shadow Shadow

تورکیا دەستدەکات بە ناردنەوەى چەکدارە بیانییەکانى داعش بۆ وڵاتەکانیان

12:21 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، تورکیا دەستدەکات بە دەرکردنى چەکدارانى بیانى زیندانیکراوى داعش و ناردنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان.

.

بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکیا، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى تورکیا ڕایگەیاندووە، حەوت چەکدارى داعشى ئەڵمانى ڕۆژى پێنج شەممەى داهاتوو ڕەوانەى وڵاتەکەیان دەکرێنەوە.

.

وتیشى چەکدارێکى دیکەى ئەمریکى دواى گرتنەبەرى ڕێوشوێنە یاساییەکان ڕەوانەى وڵاتەکەى دەکرێتەوە، 11 چەکدارى دیکەش ڕەوانەى فەڕەنسا دەکرێنەوە.

.

ڕۆژى هەینى ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاندبوو، 1201 چەکدارى داعش لە تورکیا زیندانیکراون.

.

پێشتریش وەزیرى ناوخۆى تورکیا هەڕەشەى ناردنەوەى چەکدارە بیانییەکانى داعشى کردبوو بۆ وڵاتەکانیان.

.

تا ئێستا نازانرێت تورکیا چەند چەکدار ڕەوانەى وڵاتانى ئەوروپا دەکاتەوە، لەکاتێکدا ئەو وڵاتانە پێشتر ترسی خۆیان نیشانداوە لە گەڕانەوەى ئەو چەکدارانە بۆ وڵاتەکانیان.

 

 

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل