fbpx
Shadow Shadow

تورکیا دوو سەرۆک شارەوانى لە هەدەپە سەندەوە

10:30 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتى ناوخۆى تورکیا دوو کەسى وەکو قەیوم لەشوێنى دوو سەرۆک شارەوانی دیاریکرد، کە پێشتر لەلایەن هەدەپەوە بەڕێوەدەبران.

.

بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا، لەجێگای سەمیرە نەرگیز، سەرۆکی سەربە ھەدەپەی شارەوانی نسێبین کە “لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆردا” دەستگیرکرابوو، مەھمەت باڵکچلار، قایمقامی نسێبین لە پۆستەکەدا دانرا.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەروەھا لەجێگای رەمزیە یاشار سەرۆکی سەربە ھەدەپەی شارەوانی یوکسەکۆڤا، کە لەچوارچێوەی “لێکۆڵینەوە لە تیرۆردا” دەستگیرکرابوو، عوسمان دۆغرەمەجی، قایمقامی یوکسەکۆڤا لە پۆستەکەدا دانراوە.

.

دواى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا، دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە دۆسیەیان بۆ ژمارەیەک سەرۆک شارەوانى سەر بە هەدەپە کردەوە، کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو.

.

لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک سەرۆک شارەوانى سەر بە هەدەپە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و هەدەپەش ئەو هەنگاوەى بە “کودەتا بەسەر دەنگى خەڵکدا” ناوبرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل