fbpx
Shadow Shadow

تورکیا: حکومەتى عێراق بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داواكانی خه‌ڵك هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت

10:41 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

تورکیا هەڵوێستى فەرمى خۆى لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە دەربڕى و ئاماژە بەوەدەکات لەو باوەڕەدان حکومەتى عێراق بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داوا ره‌واكانی خه‌ڵك هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت.

.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمى 2019 لەڕاگەیەنراوێکدا، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى عێراقی و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌ یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراقی گرتووەته‌وه‌.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، له‌و باوه‌ڕه‌دان حكومه‌تی عێراق بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داوا ره‌واكانی خه‌ڵك هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت. داواشدەکات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زیاتر نه‌بێته‌ قوربانی نه‌رمی بنوێنرێت و په‌ناببرێتە به‌ر رێگاچاره‌ی ژیرانه‌.

.

لە ڕۆژى سێشەممەى ڕابردووەوە خۆپیشاندان بەغدا و چەند پارێزگایەکى عێراقى گرتووەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا 65 کەس کوژراون و سەدانى دیکەش برینداربوون.

.

هەریەکە لە موقتەدا سەدر سەرۆکى ڕەوتى سەدر و حەیدەر عەباى سەرۆک وەزیرانى پێشوو دوێنێ داواى دەستلەکارکێشانەوەى حکومەت و هەڵبژاردنى پێشوەختەیان کرد.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل