fbpx
Shadow Shadow

تورکیا بەشێک لە ڕۆژئاوای کوردستان جیادەکاتەوە.. ده‌ستی به‌ دروستكردنی دیوار كردووه‌

09:20 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

حکومەتی تورکیا دەستیکرد بە جیاکردنەوەی ئەو شارانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە دەستى بەسەرداگرتووە لەشارەکانى دیکەى ژێر دەستى هەسەدە.

.

ئاژانسی هاوار نیوز، بڵاویکردەوە :”دەوڵەتی تورکیا و چەکدارەکانی بە ئامانجی دابەشکردنی خاکی سوریا و خستنەسەر تورکیا لە ڕۆژئاوای گرێ سپی دەستیان بە دروستکردنی دیواری دابەشکاریی کردووە”.

.

ئاماژەى بەوەشکرد، تورکیا بەدوری 14 کیلۆمەتر لە ناوەندی گرێ سپی و لە نێوان گوندی کەنداڵ و جەلەبێ، کە بەدووری یەک کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری سنوری تورکیا، دەستی بە دروستکردنی دیوارەکە کردووە و سوپاکەشیان دەستیان بە لێدانی سەنگەری خۆڵی کردووە.

.

ئەمە لەکاتێدایە، پێشتریش تورکیا لە 18ی نیسانی 2019 لە عەفرین بە ئامانجی دابڕاندنی لە سوریا دەستی بە دروستکردنی دیوار کردبوو.

.

لە 9ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تورکیا هێرشێکی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و بەهۆیەوە بە سەدان کەس شەهید بوون و بە هەزارانیش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 300 هەزار کەس ئاوارە بوون و ماڵەکانیان چۆڵکرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل