fbpx
Shadow Shadow

لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر هەرێم

لەسەر هەڵوێست وەرگرتنى عێراق تورکیا نوێنەرى عێراقی لە ئەنقەرە بانگ کرد

23:23 یه‌ك شه‌ممه‌ 30 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

لە تورکیا بە هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری ئەنقەرە وتراوە، تورکیا بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانى بۆ سەر پەکەکە لەنێو خاکى عێراقدا.

.

 

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى ئانادۆڵۆى تورکى، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا بانگهێشتى هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەی عێراقى لە شاری ئەنقەرە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، “تورکیا بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دەرەوەی سنورى خاکى وڵاتەکەى”.

.

 

ئاژانسە تورکییەکە ئەوەشى بڵاوکردووەتەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: “لەبارەی بانگەشەی ھەبوونی زیانی سڤیل لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە پەکەکە، بە ھەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق وتراوە، سەرجەم ئەو لێدوانانەی لەو بارەیەوە دراون جێگەی قبوڵ نین”.

.

ئەوەشى وتووە: “لەکاتێکدا کە بەرپرسانی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانەکانیاندا لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچەکە، پەکەکەیان بە بەرپرسیار داناوە، لێدوانی عێراق لەمبارەیەوە بێ ناوھێنانی پەکەکە لەگەڵ ئەو ژینگە ئەرێنییەی پەیوەندییەکانمان یەک ناگرێتەوە، کە لەم دواییەدا لەمیانی سەردانەکانی بەرپرسانی باڵا بەدەستھاتوون”.

.

حامی ئاکسۆی ئەوەشى ئاشکرا کردووە، کە بە باڵوێزەکەى عێراقییان وتووە: “ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرین و بەم ھۆیەوە پێویستە تیرۆریستان لە خاکەکەیدا نەحەوێندرێنەوە، ھاوکات ئاماژە بەوەشکراوە کە ئۆپەراسیۆنەکانمان بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبین”.

.

هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا، هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان و بەتایبەت ڕووداوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی قەندیل ئاماژەیان بەوەکرد: “بێدەنگی پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێم لە ئاست ئەو هێرشانە، قبوڵ ناکرێن”.

.

کەجەکە وتیشی: “ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم و شرۆڤەی هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان، ڕێگا لەبەردەم ڕەوابوونی هێرشەکانی تورکیا دەکات بەتایبەت کە ئێستا ڕووداوەکە وەک شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلا پیشاندراوە، لەکاتێکدا لەو شوێنەی هێرشەکەی لێ ئەنجامدراوە، هیچ بارەگایەکی گەریلای تێدا نییە”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل