fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

تورکیا بڕیاریدا سنورەکانی بەڕووی پەنابەراندا واڵا بکات

10:07 هه‌ینی 28 شوبات 2020
article image

 ناسی کورد-

پاش کوشتنی سەربازەکانیان لە سوریا، بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند، چیتر ڕێگری لەهاوڵاتیانی سوریا ناکەن کە بگەنە سنورەکانی ئەوروپا بەڕێگای ئاسمانی یان وشکانی.

 ،

بەرپرسێکی باڵای تورکیا ڕایگەیاند، پاش کوشتنی سەربازەکانیان، بەشێوەیەکی خێرا دوای ئەوە بڕیاریانداوە چیتر ڕێگری لەهاوڵاتیانی سوریا نەکەن بۆئەوەی بگەن بە سنورەکانی ئەوروپا بەڕێگای ئاسمانی یان وشکانی.

 ،

پاش  بڕیارەکەی حکومەتی تورکیا بۆ کردنەوەی سەرجەم سنورە ئاوی و وشکانییەکان بەڕووی کۆچبەراندا، هەزاران کۆچبەر بۆ گەیشتن بۆ ئەوروپا، بەرەو سنورە ئاوییەکانی یۆنان بەڕێکەوتوون.

 ،

حکومەتی تورکیا بۆ فشار دروستکردن لەسەر وڵاتانی ئەوروپا، تاکو لە دژی کوژرانی سەربازەکانی بەدەستی سوپای سوریا بێنە دەنگ، سەرجەم سنورەکانی بەڕووی کۆچەبەراندا کردەوە.

 ،

شەوی ڕابردوو، پارێزگاری هاتای کە سنوری لەگەڵ سوریادایە، کوشتنی 33 سەربازی وڵاتەکەی و برینداربونی 32ی دیکەی لەئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا ڕاگەیاند، جەختی لەوەکردوە ئەو سەربازانە لە هێرشێکی ئاسمانی  فرۆکە جەنگییەکانی سوریادا کوژراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل