ناس کورد-
بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى ئانادۆڵوى تورکى، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ترابزۆن، بە مەبەستى دیپۆرتکردنەوەیان بۆ عێراق، ئەو گەشتیارانەى بەهۆى ئاڵاى کوردستانەوە دەستگیرکرابوون ڕادەستى یەکە پەیوەندیدارەکان کراون، کە ژمارەیان نۆ کەسە.
.
ئاژانسەکە ئاماژەى بە ڕاگەیەندراوێکى سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ترابزۆن کردووە کە تیایدا هاتووە: “له ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ئیفاده‌كانی ئه‌و كه‌سانه و له كۆتایی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ست به ڕوداوه‌كانی وێنه‌گرتنی نۆ كه‌س له گروپێك به ملپێچێك كه له‌سه‌ری نووسرابوو “كوردستان”، كه له باكوری عێراقه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن هاتبوونه ناوچەی گەشتیاری ئوزونگۆلی سه‌ربه شارۆچكه‌ی چایكارا، به‌مه‌به‌ستی دیپۆركردنهوهیان راده‌ستی یه‌كه په‌یوه‌ندییداره‌كان كران”.
.
پێشتریش حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەبارەى دەستگیرکردنى ئەو گەشتیارە کوردانەى هەرێمى کوردستان، بەهۆى ئەوەى ویستویانە بە ئاڵاى کوردستانەوە وێنەبگرن، ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
.
لە ڕاگەیەندراوەکەى حکومەتى هەرێمدا، ئاماژە بەوە کراوە، ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فرۆکەخانەکان و ھۆڵەکانی پێشوازی لە تورکیا داندراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان.
.
بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ویڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو ڕووداوە، لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی ڕاسپارد کە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تاوەکو بە زووترین کات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن.
.
.