Shadow Shadow

پارتێکى نوێ دروستدەکەن

تورکیا؛ یەکەم جیابوونەوەى فەرمى لە پارتەکەى ئەردۆگان راگەیەندرا

17:42 دوو شه‌ممه‌ 08 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

عەلى بابا جان، وەزیرى پێشوى ئابورى تورکیا و وەزیرى پێشوترى دەرەوەى ئەو وڵاتە، جیابوونەوەى خۆى بە شێوەیەکى فەرمى لە پارتى داد و گەشەپێدان بەسەرۆکایەتى رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا، راگەیاند.

.

دەستلەکارکێشانەوەکەى باباجان، دواى ئەوە دێت کە چەند مانگێک لەمەوبەر بەهۆى دروستبوونى کێشە و ناکۆکى گەورە لەنێوان خۆیى و ئەردۆگان، نیازمەندى خۆى نیشاندا بۆ دروستکردنى پارتێکى سیاسى نوێ لە تورکیا.

.

لەگەڵ ئەوەى باباجان لە راگەیەندراوى دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ئاماژەى بەوە کردبوو، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێیدا ئەو بڕیارەیانداوە، بەڵام ناوەکانیانى ئاشکرا نەکرد و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، لەپێناو ئێستا و ئایندەى تورکیا ئەو بڕیارەیداوە.

.

وەک ئاماژەیەکیش بۆ دروستکردنى پارتێکى نوێ لە تورکیا، باباجان (52 ساڵ) روونیکردەوە، پێویست بووە هەوڵى نوێ بدەن و ئەو کارەشى وەک بەرپرسیارێتییەکى گەورە و مێژوویى، ناوبرد.

.

باباجان لەلایەن عەبدوڵا گول، سەرۆک کۆمارى پێشووى تورکیا، پشتیوانى دەکرێت و بەگوێرەى زانیارییەکان گول هاوکار و پشتیوانى دەبێت لەدامەزراندنى پارتەکەدا.

.

هاوکات ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، هاوڕێى دێرینى ئەردۆغان لە پارتى داد و گەشەپێدان، لە هەوڵەکانى خۆى بەردەوامە بۆ دروستکردنى پارتێکى سیاسى دیکە، ئەمەش لە کاردانەوەى ئەو شکستە گەورەیەى کە داد و گەشەپێدان لە هەڵبژاردنى ئەمدواییەى شارەوانییەکاندا، رووبەڕووى بوەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل