fbpx
Shadow Shadow

تورکیا؛ چوار سەرۆک شارەوانى دیکەى هەدەپە لە کارەکانیان دوورخرانەوە

17:08 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هەتا دێت بازنەی ڕەشبگیری حکومەتی تورکیا دژ بە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) فراوانتر دەبێت، ئەمڕۆ (شەممە)، لە هەنگاوێکدا چوار سەرۆک شارەوانی سەر بەو پارتە لە هەردوو هەرێمی ماردین و ئۆرفا لە باکوری کوردستان  لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

.

ئەمڕۆ (شەممە،16ى تشرینی دووەمی 2019) حکومەتی تورکیا، سەرۆکی شارەوانییەکانی مازایداچ، سور و دێیرک لە هەرێمی ماردین و سەرۆکی شارەوانی سروج لە هەرێمی ئورفەیان لەکارەکانیان دوورخستەوە.

.

بەمەش ژمارەی ئەو سەرۆک شارەوانییانەی کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە  لەکارەکانیان لابراوون گەیشتە 24 سەرۆک شارەوانی کە هەر هەمووشیان سەربە پارتی دیموکراتی گەلانن (هەدەپە).

.

پارتی دیموکراتی گەلان( هەدەپە) تەنها پارتە لە تورکیا بەشێوەیەکی ئاشکرا سەرکۆنەی لەشکرکێشی تورکیای کرد بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کە لە 9ى تشرینی یەکەمی ڕابردوودا دەستی پێکرد.

.

لە ئێستاشدا حکومەتی تورکیا بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا، کەوتووەتە وێزەی سەرۆک شارەوانییەکانی ناوچەکانی باشوری خۆرهەڵاتی تورکیا بەتایبەتی ئەوانەی سەربە ( هەدەپە)ن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل