fbpx
Shadow Shadow

تورکیا؛ سزای 15 مانگ زیندانی بەسەر ده‌میرتاشدا سه‌پێندرا

19:47 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دادگای تورکیا سزای زیندانیکردنی ساڵێک و سێ مانگی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپەدا سەپاند.

,

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی تشرینی یەکەمی 2019، دانیشتنی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش لە ئەنقەرە بەرێوەچوو، له‌ دادگاییکردنەکەشدا بڕیاری سزای زیندانیکردنى ساڵێک و سێ مانگی بەسەر سەلاحەدین دمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گه‌لان سەپێندرا.

,

له ‌ساڵی 2016ه‌وه‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زینداندایه‌، پێشتریش بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستان داوای سزای 148 ساڵ زیندانی بۆ کرابو، بەڵام دادگا بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی نەبو نەیتوانی ئەو تۆمەتە بسەلمێنێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل