fbpx
Shadow Shadow

تورکیا؛ تائێستا 14سەرۆک شارەوانى هەدەپە لابراوون و قەیومیان خراوەتە شوێن

15:00 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ژمارەى ئەو سەرۆک شارەوانییانەى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) کە لەلایەن دەسەڵاتدارانى تورکیاوە لابران و قەیومیان خراوەتە شوێن بۆ 14 سەرۆک شارەوانى بەرزبوەوە و هاوسەرۆکى ئەو پارتەش بە تەنزەوە رایگەیاند “كار وابڕوات سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵیش لاده‌به‌ن”.

.

وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا بڕیارى لابردنى سه‌رۆك شاره‌وانى شارۆچكه‌ى سه‌راى سه‌ر به‌شارى وانى گه‌وره‌ ده‌ركرد و له‌جێگه‌ى ئه‌و قه‌یومێكى ترى سه‌ر به پارتى دەسەڵاتدارى تورکیاى خسته‌ جێگه‌ى.

.

له‌كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا سه‌زاى ته‌مه‌لى، هاوسه‌رۆكى پارتى دیموكراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) هۆشداریدا گه‌ر بێتو له‌وه‌ زیاتر بێده‌نگى به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ بكرێت ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ شاره‌كانى تریش ده‌گوازرێته‌وه‌.

.

تەمەلى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گه‌ر وابڕوات دوور نیه‌ كاره‌كه‌ ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ، سه‌رۆك شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵیش بگرێته‌وه‌.

.

سه‌زاى ته‌مه‌لى گۆڕینى سه‌رۆك شاره‌وانیه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان به‌قه‌یومه‌كان به‌كرده‌وه‌یه‌كى فاشیانه‌ ناودەبات و روونیکردەوە، ئه‌گه‌ر له‌وه‌ زیاتر بێده‌نگ بن ئه‌وا ئه‌و كاره‌ هه‌مووان ده‌گرێته‌وه.

.

هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ ئاماژەى بەوە کرد”ده‌ستگیركردنى سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانى هه‌ده‌په و ئه‌ندامانى شاره‌وانیه‌كانیان هیچ پاساو و تۆمه‌تێك هه‌ڵناگرێت و ته‌نها ئامانج لێى دزینى داهاتى شاره‌وانیه‌كان و قه‌ڵاچۆكردنى گه‌لى كورده‌ و پڕۆسه‌ى پاكتاوى سیاسییه‌ و لێى بێده‌نگ نابن و داواشى كرد سه‌رجه‌میان بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

.

دواى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كان له‌مانگى مارسى ئه‌مساڵدا، به‌بڕیارى ئه‌ردۆگان ده‌یان سه‌رۆك شاره‌وانى هه‌ڵبژێردراوى سه‌ر به‌هه‌ده‌په‌ به‌تۆمه‌تى پشتیوانیكردنیان له‌تیرۆر له‌سه‌ر كاره‌كانیان لابران و له‌شوێنیان قه‌یومه‌كانى ئاكه‌په‌ دانران.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل