Shadow Shadow

تورکیا؛ بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام لە سوریا چیتر چاوەڕوانى ئەمریکا ناکەین

17:30 دوو شه‌ممه‌ 12 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند “ئەگەر ئەمریکا هەماهەنگیان لەگەڵ نەکات بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام ئەوا خۆیان بە تەنها ئەو کارە ئەنجام دەدەن”.

.

ئەمڕۆ (دووشەممە، 12ى ئابى 2019) خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری تورکیا هەڵوێستی نوێی وڵاتەکەی دەر‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکوری سوریا ئاشکراکرد و ئاماژەى بەوە کرد، لەچوارچێوەی رێککەوتنەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، لەماوەیەکی زۆر نزیکدا ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دەکەنەوە و دواتر هەنگاوی کرداری دەنێن بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هێزە “نەیارەکان”.

.

خولوسی ئاكار، روونیکردەوە:”دوای دروستكردنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، ئاره‌زوو ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان هێرش بۆ سەر هێزە چەکدارەکان ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه‌ ئاوا به‌ڕێوه‌ نه‌چوون ئه‌وا به‌ ته‌نها كاره‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.

.

ئاکار لەبارەی ناوچەی ئارامه‌وه‌ باسی لەوەکردوە:”لە کۆبوونەوەکانی رۆژانی 5 بۆ 7ی ئابدا لەگەڵ وەفدی سەربازیی ئەمریکادا مەودایەکی باشمان بڕیوە و دەستپێکێکی باش بووە نیاز و نیگەرانی و داواکارییەکانی خۆمان دەرخست و ئەوانیش راوبۆچوونیان دەرخست لەگەڵمان”.

.

وەزیری بەرگری تورکیا وتیشی “داوامان کردووە یەپەگە لەناوچەکە دەربکرێت، چەکە قورسەکانی لێوەربگیرێنەوە و هاوکات کۆنتڕۆڵکردن و هەماهەنگی ئاسمانی ناوچەکە و گۆڕینەوەی هەواڵگریمان داوا کردوە کە زۆر گرنگە، لەهەندێک خاڵدا رێککەوتن کراو، گەیشتینە لێکتێگەیشتن”.

.

بەوتەى وەزیرى بەرگرى تورکیا، لەگەڵ ئەمریکییەکانیشدا قسەیان کردووە دەربارەی گەڕانەوەی ئاوارە سورییەکانی نێو تورکیا بۆ ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا و  لەسەر ئەمەش بەڕێژەیەکی بەرچاو لێکتێگەیشتن هەیە.

.

وەزیری بەرگرى تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە “بۆ جێبەجێکردنی پلانەکان هەندێک کاتمان داناوە چونکە لەئەزموونەکانی پێشوومانەوە بۆمان دەرکەوتووە هەندێک جار دواکەوتن رودەدات بەڵام قبوڵی ناکەین ئەو دواکەوتنانە ببینینەوە، ئیتر تەحەمولی ئەمانەمان نەماوە هه‌رگیز رێگه‌ به‌ دروستبوونی رێڕە‌وێكی تیرۆر ناده‌ین له‌ باشووری سنووری وڵاته‌كه‌مان، له‌و پێناوه‌شدا چیمان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ین، به‌ لایه‌نی به‌رامبه‌رمان گوتووه‌ هه‌رچۆنێك بێت پێویسته‌ قوڵایی ناوچه‌ی ئارام 30-40 كیلۆمه‌تر بێت، له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌نگاوگه‌لێك ده‌كه‌ین”.

.

ئەم وتانەی وەزیری بەرگری تورکیا لەکاتیکدا کە پێشتر لەچەند رۆژی رابردودا سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیا رایانگەیاندبوو کە لەسەر ناوچەی ئارام لەگەڵ ئەمریکا ریککەوتوون و ئەو بابەتە کۆتایی هاتوە بەڵام دواتر پنتاگۆن تەواوی وتەکانیانی رەتکردەوە و باسی لەوەکرد تەنها گفتوگۆکردن و هەندێک لێکتێگەیشتن هەبووە و ئەمریکا ئامادە نییە دەستبەرداری هاوپەیمانە کوردەکانی بێت لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل