fbpx
Shadow Shadow

سوریا هەڵوێستى خۆى ئاشکراکرد

توركيا سەنگەرێکى هەسەدەى تۆپبارانکرد و ڕێگەى هاتوچۆى نێوان سوریا و عێراقیشى پچڕاند

21:59 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

سوپاى تورکیا سەنگەرێکى هێزەکانى سوریاى دیموکراتى تۆپبارانکرد و بۆردومانى سنورى نێوان سوریا و عێراقیشى کرد، سورياش ڕایگەیاند، ڕێگە بە “داگیرکردنى” هیچ بەشێکى خاکەکەیان نادەن.

.

هەسەدە لەتویتێکدا ڕایگەیاند، تورکیا یەکێک لە سەنگەرەکانیانى لە سەرێکانى تۆپبارانکردووە و زیانى گیانى لێنەکەوتووەتەوە، وەڵامى هێرشەکەشیان نەداوەتەوە.

لەلایەکى دیکەوە، ئاژانسى رۆیتەرز لە زارى چەند سەرچاوەیەکى تورکیاوە بڵاویکردووەتەوە، شەوى دووشەممە تورکیا سنورى نێوان عێراق و سوریاى بۆردومانکردووە، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانى بۆردومانەکەش بڕینى ڕێگەى هاتوچۆى نێوان عێراق و سوریا بووە، پێش ئەوەى ئۆپەراسیۆن بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا دەستپێبکەن.

.

وتیشى “بەو شێوەیە، ڕێگەى پەڕینەوە لە سوریاوە بۆ عێراق و هێڵى گواستنەوەى هاوکاریی و یارمەتى پچڕێنراوە”.

.

لەسەر هێرشە چاوەڕوانکراوەکەى تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵات و باکورى سوریا، فەیسەڵ میقداد، جێگرى وەزیرى دەرەوەى سوریا ڕایگەیاند “داگیرکردنى هیچ بەشێکى خاکەکەمان قبوڵ ناکەین”.

.

وتیشى “لەئەگەرى هێرشى تورکیا بۆ سەر خاکى وڵاتەکەمان، بەرگرى دەکەین، بەڵام لەسەر ئەوانەى دیکەش پێویستە خۆیان نەخەنە بەردەم لێوارى هەڵدێرەوە”.

.

دواى بڕیارەکەى دۆناڵد تڕەمپ بۆ کشانەوەى هێزەکانیان لە سوریا، تورکیا دەستى بە ئامادەکاریی چڕى سەربازى کردووە بۆ دەستپێکردنى لەشکرکێشى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، هەسەدەش بەڵێنى بەرگریکردنى داوە و داواشى لە ئەمریکا کردووە ڕونکردنەوە بدات لەو بارەیەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل