Shadow Shadow

توانا بە پشتێنەکەى خۆی خنکاند.. “کێ مردن دەگۆڕێتەوە بەژیان؟”

15:04 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەى کاتژمێر یەکی شەو چووە دەرەوە و چەند خواردنەوەیەکی گازی و چپسی کڕی، توانا لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانى خۆی هێنا.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە ناس کوردی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئابی 2019، گەنجێکی دانیشتوانی گەرەکی شێخ ئیسماعیل لە هەڵەبجە بە ناوی “توانا غەریب” خۆی خنکاندووە کۆتایی بە ژیانى خۆی هێنا.

.

بەرزان عوسمان بە ناس کوردی وت، “هەرچەندە هێشتا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خۆخنکاندنی توانا بەردەوامە، بەڵام ئەو بێزاربووە لە ژیانی خۆی.”

توانا بە پشتێنی جلەکانى خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنکاندووە، هەرزوو تەرمەکەى ڕەوانەى پزیشکی داد کراوە.

.

بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد لە چەند هاوڕێیەکی تواناوە وەریگرتووە، ماوەی هەفتەیەکە توانا دەڵێت خۆی دەکوژێت و بێزارە لە ژیانى خۆی.

توانا لە بەشی “لەبارەى” فەیسبوکەکەى نوسیویەتی، “حەزدەکەم بچمە گۆڕستان و پڕبەدڵ هاواربکەم هۆۆۆۆ مردووەکان کێ مردن ئەگۆڕێتەوە بە ژیان.”

توانا بە پشتێنەکەى خۆی خنکاند.. "کێ مردن دەگۆڕێتەوە بەژیان؟"

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل