fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ته‌قه‌كه‌رانی ته‌نكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گازی شل ده‌ستگیركران

09:54 دوو شه‌ممه‌ 10 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌و سێ كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ شه‌وی رابردو له‌ ناحیەی تەکێ لە دوو ئۆتۆمبێلی جیاوازەوە تەقەیان لە چەند تانکەرێکی گواستنەوەی گازی شل کرد و ئۆتۆمبێله‌كانیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە :”سێ تەقەکەرەکە و ھەردوو ئۆتۆمبیلەکەش دەستگیرکرا کە ئەمشەو لە ناحیەی تەکێ تەقەیان لەتەنکەرەکانی گواستنەوەی غاز کرد”.

.

شەوی ڕابردوو، رەمەک رەمەزان قایمقامى چەچەماڵ بە ناس کوردى ڕاگەیاند “لە ئۆتۆمبیلێکەوە تەقە لە تانکەرى گواستنەوەى غاز کراوە و دواى 15 خولەک هێزە ئەمنییەکان تەقەکەرێک و ئۆتۆمبیلەکەیان دەستگیرکردووە”.

.

هاوکات هەر شەوی ڕابردوو سۆران عومەر لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیبووی: “تەقەکەرەکان لە دوو ئۆتۆمبیلی جۆری ئۆپڵ و لاندکرۆز تەقەیان لە تەنکەرەکانی گواستنەوەی غاز کرد، لەلایەن ئاسایشی ناحیەى تەکیەوە تەقەکەرێک بە ئۆتۆمبیلە ئۆپڵەکەوە دەستگیرکراوە و دوو تەقەکەری دیکە بەلاندکرۆزەکەوە ھەڵھاتوون”.

 

.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، ناسنامەی چەکدارەکان ناسراوە، پێویستە ھەڵھاتوەکانیش دەستگیر بکرێن و ئەوەشی لەپشت ئەم تەقەکردنەوەیە ڕوبەڕوی سزای یاسایی بکرێتەوە.

.

هەفتەى ڕابردوو قەیرانى غاز لە هەرێمى کوردستان سەریهەڵدا بەهۆى کێشەى تایبەت بە تەندەرى گواستنەوەى غازەوە لە کێڵگەى کۆرمۆر لە سنورى ناحیەى قادر کەرەم، دواتریش چەند جارێک تانکەرەکان گواستنەوەى غاز روبەڕووى تەقەلێکردن بوونەوە.

.

ئەو ڕووداوە لەکاتێکدایە، هەفتەى ڕابردوو وەزارەتى ناوخۆ هێزەکانى نەوت و غازى جوڵاند بۆ پاراستنى کێڵگەى غازى کۆرمۆر و پاراستنى ئاسایشى تانکەرەکانى گواستنەوەى غاز.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل